دەقی پیرۆزباییەکەی #نێچیرڤان بارزانی#:
بە بۆنەی پەنجا و دووهەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کوردەوە، بە گەرمی پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و یەکە یەکەی ئەندامانی یەکێتییەکەتان و هەموو نووسەران و ئەدیبانی کوردستان دەکەم.
لەم یادە شکۆدارەدا، بە ڕێزەوە لە خەباتی زیاتر لە نیو سەدەی یەکێتییە سەنگین و تێکۆشەرەکەتان دەڕوانین.
ئەو ڕێکخراوە پڕ بەرهەم و بەخششەی کە خزمەتێکی بەرچاو و بەردەوام و بێ دابڕانی بە ئەدەب و زمان و کولتووری کوردی کردووە، لە مەیدانی خەباتیشدا نموونەی چاونەترسی و سیمبولی بەرەنگاربوونەوەی ستەم و سەرکوتکاری و هەمیشە لە سەنگەری گەل و نەتەوەکەیدا بووە.
بۆ ئێستا و داهاتووش چاومان لە يەکێتيی نووسەرانی کورد و تەواوی نووسەران و ئەديبانی کوردستانە کە ڕۆڵی کارای خۆيان لە برەودان بە گيانی وابەستەيی بە نيشتمانەوە، مرۆڤسازی، ئازادی و پاراستنی مۆرک و ناسنامە و کولتووری کورد و کوردستاندا بگێڕن، ئێمەش بە هەموو شێوەيەک هاوکار و پشتيوانيان دەبين.
لەم بۆنەدا، یادی زیندووی ئەو نووسەرە شەهیدانە بەبیر دەهێنێنەوە کە لە سەنگەری خەبات و داکۆکی لە ئازادی و مافەکانی گەلدا، سەری بەرزی قەڵەمەکانیان نەوی نەکرد و بە هەڵوێستەوە گیانی پاکیان بەخشی.
سڵاو و ڕێز بۆ خانەوادە سەربەرزەکانیان. سڵاو لە گیانی پاکی سەرجەم ئەو نووسەرانەی تەمەنیان بۆ خزمەتی وشەی کوردی و پێشکەوتنی کولتوور و فەرهەنگی گەلی کوردستان تەرخان کرد.
ئەم یادە لە هەموو نووسەران و ئەدیبانی کوردستان پیرۆز بێت. هیوای گەشە و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم، هەر شاد و سەرفراز بن.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2022/2/10[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,414 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!