دەقی پرسەنامەکەی #نێچیرڤان بارزانی#:
زۆر بەداخەوە بۆ کۆچی ناوادەی خوالێخۆشبوو ڕەهبەر محيەدين محەمەد ئەمين، سەرۆکی فەرمانگەی کارگێڕيی گشتيی سەرۆکايەتيی هەرێمی کوردستان کە لە تەمەنێکی گەنجيدا کۆچی دوايی کرد و خەمباری کردين. لەم کۆستە خەمناکەی خانەوادە بەڕێزەکەياندا، پرسە و سەرەخۆشی و هاوسۆزی و هاودەرديی قووڵم ئاراستەی خۆيان و کەسوکار و هاوکاران و دۆست و هاوڕێيانی دەکەم. لە خوای مەزن داواکارم گيانی بە بەزەيی و ميهرەبانيی خۆی شاد بکات و دڵنەوايی و ئارامی بە خێزان و کەسوکاری و هەمووان ببەخشێت.
کاکە ڕەهبەر بە ڕاستی نموونەی فەرمانبەرێکی پاک و دڵسۆز و کارزان و پيشەيی و خەمخۆری کار و خزمەت بوو، هەرگيز لە خزمەتکردن ماندوو نەدەبوو، هەر بۆيە مايەی ڕێز و خۆشەويستی و پێزانينی هەموو هاوکاران و دەوروبەرەکەی بوو. لە ميانی ساڵانی خزمەتيدا، نموونەيەکی جوانی مرۆڤێکی نەرم، ئارام، لەسەرخۆ، خزمەتکار و لەخۆبوردەی پێشکەش کرد. دڵنيام ياد و يادگارييان، بۆ هەميشە لای ئێمە و هاوکارانی بە زيندوويی دەمێنێتەوە.
گيانی شاد و يادی هەميشە بە خێر بێت.
نێچيرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2022/2/6[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,064 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!