زێراب؟!
هەستم بەبۆنێکی زۆر ناخۆش دەکرد
لەماڵەوەمان
وتم بەخوا ڕەنگ بێ دیسان
بیری ئاودەستمان پڕبوو بێ
لە ژوورەکەم هاتمەدەرێ
تا بزانم ئەم بۆنە ناخۆشە چیە؟!
لەوکاتەدا کوڕە بچووکەکەم
لەچێشتخانەکە بانگمی کرد
باوکە وەرە
گوێ لەم هەواڵە ڕابگرە
چووم سەیرم کرد بێژەری کەناڵی تیڤیەک
وا خەریکی هەڵدانەوەی سەرەمەنهۆڵی
زێرابێکی قسەی کۆن و بۆگەنیە؟!
فاتح بێ لان[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 574 mal angesehen