دەقی پەیامەکەی #مەسرور بارزانی#:
زۆر نیگەران و خەمبارم بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی توندوتیژی دژ بە ژنان و ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان. لێرەدا دووبارەی دەکەمەوە کە هیچ شەڕەفێک لە ژن کوشتندا نییە.
لەگەڵ وەزیری ناوخۆ لەسەر ڕووداوی دڵتەزێنی شنیار خان گفتوگۆمان کرد و ستایشی کارمەندانی پۆلیسم کرد بۆ دەستگیرکردنی تاوانبارەکە و پشتگیری خۆمم بۆ سزادانی تاوانباران دووپات کردەوە.
تەنیا لەم ساڵەدا، 9 ئافرەتی بێتاوان لە ئەنجامی توندوتیژی خێزانییەوە کوژراون، ئەم تاوانانە دەبێت بوەستن و وەک خەڵکی کوردستان، نابێت قبوڵی بکەین، وەک حکومەتیش ئێمە هاوکار و پاڵپشتی دادگا دەبین لەسەپاندنی توندترین سزا بۆ ئەم تاوانانە.
من سوورم لە سەر پاراستنی هەموو ژن و کچ و منداڵێک کە لە مەترسیدان. دەزانم کە پێویستی بە کات و پابەندبوونێکی جدی هەیە، هەربۆیە بنبڕکردنی ئەم دیاردە نامرۆڤانەیە، پێویستی بە بەشداریی هەموومان هەیە وەک چالاکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی و بەرپرسان و کەسایەتییە ئاینیی و کۆمەڵایەتییەکان، هەروەها پێویستمان بە ئەنجامدانی چاکسازیی لە سیستەمی دادوەریدا هەیە.
ئێمە هەموو هەوڵی خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ کۆتاییهێنان بەم تاوانانە.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,448 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!