دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
تەڤگەری ئازادی کوردستان و گەلی کورد مانگێکی تری تشرینی دووەم تێپەڕ دەکەن کە پارتەکەمان تێیایدا دامەزراوە. پێشەنگی ئازادی گەلەکەمان (#پەکەکە#) لە 42مین ساڵیادی دامەرزاندنی خۆیدایە. ئێمە 42مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بەجێدەهێڵین و دەکەوینە ساڵی 43. 27ی مژدار جەژنی پارتەکەمان، ڕۆژی ژیانەوە و بەرخۆدانی نەتەوەیی، سەرەتا لە ڕێبەر ئاپۆ، هەموو هەڤاڵان، گەلی وڵاتپارێز و دۆستە دیموکراتەکانمان پیرۆز دەکەین. لە 43 مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەدا هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو تێکۆشەرانی ئازادی و دیموکراسی دەخوازین.
لەسەر ئەم بناغەیە، بانگەوازیمان بۆ گەنجان و ژنان، گەلەکەمان و دۆستەکانمان لە دەرەوە و ناوەوەی وڵات ئەوەیە کە لە هەموو جێگایەک بە جۆش و خڕۆشەوە 42مین ساڵیادی دامەزرانی پەکەکە بە چەندین ڕۆژ و حەفتە پیرۆز بکەن. لەسەر ئەم بناغەیە ڕایدەگەیەنین کە هەنگاوی 'کۆتایی بە گۆشەگیری و فاشیزم بهێنە و کات کاتی ئازادیە'ی تەڤگەرەکەمان لە هەموو جێگایەک بەهێز و فراوان بکەن.
لە سێیەمین ساڵیادی شەهادەتیاندا، بەڕێزەوە یادی دەلال #ئامەد# ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە و فەرماندەی بریارگەی ناوەندی یەژاستار و فەرماندەی هەرێمی بۆتان و ئازێ مالازگرت فەرماندەی یەژاستار دەکەینەوە. بەڵێن دەدەین ئامانجەکانیان لە خەباتی خۆماندا بەرجەستە بکەین. بەرخۆدانی هەڤاڵی فەرماندە عەگید جڤیانیش نیشانەی ئەوەبوو کە گەریلاکانی بۆتان لەسەر هێڵی هەڤاڵ دەلال و ئازێ تێدەکۆشن و بەرخۆدانی ئازادی هەموو کاتێک گەش دەکەن.
لە 8مین ساڵیادی شەهادەتیدا، هەروەها بەرێزەوە یادی ڕەشید سەردار شەهیدی گەورەی مانگی تشرینی دووەم و ئەندامی دەستەی فەرماندەیی #هەپەگە# و فەرماندەی بەرخۆدانی #شەمزینان# لە ساڵی 2012دا دەکەینەوە. گەریلاکانی خواکورک و زاگرۆس نیشانەی ئەوەن کە ئەوان لەسەر هێڵی ڕەشید سەردار خەبات دەکەن و ئاڵای ئازادی هێشتا بەرزتر دەکرێت.
هەروەها بەڕێزەوە یادی فەرماندەی هێزا دۆزدار حەمۆ دەکەینەوە کە لە خەباتی گەریلا تا ڕێکخستنی لە هەموو گۆڕەپانێک تێکۆشانی کرد. لەماوەی ساڵێکدا دەتوانین بڵێین کە خەباتی بانگەشە و ڕێکخستنی ئێمە زیاتر بەهێز بوون و ئەنجامی گرنگمان بەدەستهێناوە.
لەسەر ئەم بناغەیە لە کەسایەتی هەڤاڵان دەلال ئامەد، ئازێ مالازگرت، ڕەشید سەردار و دۆزدار حەمۆدا، یادی هەموو شەهیدانی تشرینی دووەم بەڕێزەوە دەکەینەوە و بەڵین دووبارە دەکەینەوە کە ئامانجەکانیان بەرجەستە دەکەین. بانگەوازیمان بۆ هەموو گەلە وڵاتپارێزەکەمان ئەوەیە کە خاوەنداری لە شەهیدە قاڕەمانەکان و پەکەکە کە پارتی شەهیدانە بکەن و لە 42مین ساڵیادی دامەزراندنیدا بەهێزەوە بەشداری لە ساڵیادەکەدا بکەن.
تەڤگەر و گەلەکەمان کەوتوونەتە مانگێکی تری پارتەکەمان، لە هەموو گۆڕەپانێک تێکۆشانێکی بەهێزی سیاسی و سەربازی ئەنجام دەدرێت. بەر لە هەموو شتێک گەلە وڵاتپارێزەکەمان و دۆستە شۆرشگێر و دیموکراتەکەمان سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمڕالی ڕەت دەکەنەوە و دەیانەوێت ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی فیزیکی ئازاد بکرێت. ئیدی خاوەنەکەشیان ناتوانن سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ڕابگرن، لە ڕاپۆرتی سی پی تی و بڕیاری پەرلەمانی ئەوروپادا دەبینرێت و داوا دەکرێت کە ئەم سیستمەی ئەشکەنجە و گۆشەگیری کۆتایی بهێنرێت. بەم بۆنەیەوە بانگ لە هەموو هێزەکان دەکەین کە خاوەنداری لە بڕیارەکەی خۆیان بکەن، بڕیارەکەیان جێبەجێ بکەن و داوا لە هەموو ئازادیخوازان و دیموکراتەکان دەکەین کە تێکۆشانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو گۆڕەپانێک فراوان بکەنەوە.
ئێمە هەموو کاتێک ئەم شتەمان وتووە: جیاوازی دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە لە #داعش#، ئۆسۆ و ئەلقاعدە نییە. هاوپەیمانی ئاکەپە و مەهەپە ئەوان بەهێز دەکات. ئەو هاوپەیمانیە دەیەوێت لە ئیدلب تا دێرک، لە شەنگال تا حەفتانین و خواکورک لە هەموو جێگایەک، هەرێمی چەتەکان دروست بکات و چەتەی لە هەموو جیهان کۆکردووەتەوە، لەوێ پەروەردەیان بکات، لە لایەک کورد قڕ بکەن و لە لایەکەوە تیرۆر بۆ ئەوروپا و دەڤەرەکانی تر بنێرن. لە قەرەباخ تا نەمسا، لە لیبیا تا فەڕەنسا و ئەفغانستان هەموو شتێک بە ڕوونی ئاشکرا دەبینرێت و نیشانەی ئەوەیە. بۆیەش ئێمە بانگەوازیمان ئاڕاستەی هەموو کەسێک دەکەین کە خۆیان وەک دژەفاشیست و دیموکرات لەقەڵەمدەدەن، لە هەموو ڕێکخستن و پارت و دەوڵەتان دەکەین کە بە باشی لە دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە تێبگەن و لەدژی ئەم هێزە داگیرکەر و قڕکەرە کە تیرۆری فاشیست وەک میتۆدی سیاسی بەکاردەهێنێت، هەڵوێست پیشان بدەن.
دیکتاتۆری ئاکەپە و مەهەپە تەنها بە قڕکردنی کوردستان ڕازی نییە و پەیوەندییە سیاسی، ئابوری و سەربازیەکەی لەگەڵ پەدەکەدا بۆ گەلی کورد و هەموو کەسێک کێشە و زیانە. ئەم پەیوەندیە ڕووی قڕکەر و داگیرکەری دەوڵەتی تورک دەشارێتەوە و هەروەها ڕێگا نادات ڕووی تیرۆری فاشیستیی لە بەرانبەر هەموو کەسێک ببینرێت. پارتەکەمان بانگەوازی لە بەڕێوەبەری پەدەکە کردووە کە پێویستە ئەم پەیوەندیەیان بپچڕێنن و لەسەر بناغەی هەبوونی نەتەوەیی و دیموکراتی کورد، پەیوەندیەکان هەموار بکرێنەوە، بەڵام پەدەکە بە شێوەیەکی نەرێنی لەبەرانبەر بانگەوازەکانمان جووڵایەوە و بەردەوامی بە هاوکاریەکانی لەگەڵ سوپای تورکدا. دوای خواکورک و حەفتانین لە گارە دەستی بە جموجووڵی سەربازی کرد. ئەم دۆخەش بووەتە هەوڵێکی تێکدەرانە کە خزمەتی دوژمنانی کورد دەکات.
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکەمان، هەڵوێستی سیاسی پێویستی لەبارەی جموجووڵە تێکدەریەکانی بەڕیوەبەرایەتی پەدەکە بە شێوەیەکی ئاشکرا، خستەڕوو. لەبارەی جموجووڵی سەربازیشەوە فەرماندەیی بریارگەی ناوەندی هەپەگەش گەلەکەمان و ڕای گشتی دیموکرات هەموو کاتێک ئاگادار دەکاتەوە. ئەوەش بەپێی پێویستی، نزیکایەتی و هەڵوێستی تەڤگەری ئازادیمان ڕوون دەکاتەوە. لە بەرانبەر هەوڵە تێکدەریەکان، گەلی کورد و ڕای گشتی دیموکراتیک، سەرەتا کەنەکە، پارتە کوردیە نەتەوەیی و دیموکراتەکان، ڕیکخستنەکان و کەسایەتیەکان هەڵوێست پیشان دەدەن و ئەوەش گرنگە و تەڤگەرەکەشمان ئاماژەیان پێدەدات و بەبایەخەوە سەیریان دەکات. لەسەر ئەم بناغەیە، تەئکید لەسەر هەموو ئەو بەڵێنانەیان دەکەنەوە کە ڕایانگەیاندووە.
بەڵام پێویستە باش بزانن کە ڕاستەوخۆ و هەموو کاتێک لە ئەنجامی پێشکەشکردنی زانیاری هەواڵگری لە لایەن پەدەکەوە، لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکدا بە سەدان فیدایی ئازادی شەهید دەکرێن. هیچ کوردێکی خاوەن ویژدان ئەم دۆخە قبوڵ ناکات. پێویستە هیچ کەسێک هێزەکانی پەکەکە تاقینەکاتەوە و حسابی ئەوە نەکات کە پەکەکە لاواز بووە. پێویست ناکات ئەو کەسانەی لە کۆشکەکاندا دانیشتوون بڵێن، پەکەکە پێویستە لە فڵان دەڤەری کوردستان بێت و لە فیسان دەڤەر نەبێت و ئیرادە و پشتگیری گەلی کورد دیاری بکەن. پەکەکە تەڤگەرێکی بەم شێوەیەیە کە گرنگی بە خۆشەویستی و ڕێزگرتن دەدات، بەڵام پێویستە بزانرێت کە بە ئەندازەی ئەو ڕێزگرتنەی کە لایەنەکانی بەرانبەر لێی دەگرن، ڕێز لە وان دەگرێت. لە هەموو شتێک زیاتر بینیمان کە پێویستە لەدژی سیاسەتی داگیرکەر و قڕکەر تێکۆشان ئەنجامبدریت و لەدژی هاوکاری و خیانەت دەست لە تێکۆشان هەڵنەگیرێت. پارتەکەمان بانگەوازی تێکۆشان دەکات کە هەموو وڵاتپارێزە کوردەکان لەسەر هێڵی نەتەوەی دیموکراتی یەکبگرن و هەڵوێستێکی بەم شێوەیە دەرببڕن.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!