دەقی پەیامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
بۆیە لەم یادە پیرۆز و شکۆدارەدا بەڵێنتان پێدەدەم جارێکیتر ڕێگەنادەین #سلێمانی# ببێتە قوربانیی ململانێکان و غەدر لە سلێمانی و مێژووە پڕ لە سەروەرییەکەی بکرێت
ئەمڕۆ یادی ڕاپەڕینی سلێمانی دەکەینەوە، یادی شارێک کە هەمیشە سەرچاوەی وزە و هێزی بەردەوامیمان بووە. ئه و شارەی مام بە (شارە حەیاتەکە) ناوی دەهێنا و هەرواش دەمێنێتەوە.
سلێمانی هەمیشە سەربڵند و شکۆمەند بووە، بێدەنگ نابێت و پاشکۆبوون ڕەتدەکاتەوە. لەبەرامبەر هیچ هێزێک خۆی نەوی ناکات و وەک چیاکانی خۆڕاگر و پته و دەمێنێتەوە. بەردەوام لەنوێبوونەوەدایە و زیندووێتی خۆی ون ناکات. لە ڕۆژانی خەبات دژی زوڵم و ستەم، سلێمانی بوو ڕۆڵەکانی خۆی دەکردە قوربانیی ئازادی و سەرفرازی بۆ هەموو کوردستان. لە خەباتی دیموکراسی و مەدەنیشدا هەر خۆی سەرمەشق بووە و مێژوو شایەتی ئەم ڕاستییانە دەدات.
دەزانین دروشمی زۆر بەرزکراونەتەوە و مژدەی گەورە بە سلێمانی دراوە، بەڵام بەمەبەست بووبێت یان نا فەرامۆشکراون. بۆیە لەم یادە پیرۆز و شکۆدارەدا بەڵێنتان پێدەدەم جارێکیتر ڕێگەنادەین سلێمانی ببێتە قوربانیی ململانێکان و غەدر لە سلێمانی و مێژووە پڕ لە سەروەرییەکەی بکرێت. داهاتووش ڕوونی دەکاتەوە کوڕە دڵسۆزەکانی سلێمانی کێن و کێ شان دەخاتە ژێر باری بەرپرسیارێتییەکان.
سڵاو لە ڕۆحی پاکی شەهیدان
سەربەرزی و سەرفرازی بۆ خەڵکی شارە حەیاتەکه و سەرجەم خەڵکی خۆشەویستی کوردستان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
7ی ئاداری2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,126 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!