دەقی پەیامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
ئەمڕۆ 31 ساڵ بەسەر ڕاپەڕینی #هەولێر#ی پایتەختی کوردستان تێدەپەڕێت، لەو ڕۆژەدا هەولێرییەکان مێژوویەکی پڕ لە سەروەری و قارەمانێتییان بۆ کوردستان تۆمارکرد.
دەبێت لەم یادە شکۆدارەدا ڕۆڵی کاک کۆسرەت ڕەسوڵ وەک سەرپەرشتیاری ڕاپەڕینی هەولێر لە یاد نەکەین و وەبیر خۆمانی بهێنینەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو ڕۆڵەکانی خۆی کردە قوربانی ئازادی هەولێر و سەرفرازیی خەڵکەکەی. ئەمە مێژووی نزیکی گەلەکەمانە و هەولێرییەکان ئەم ڕاستییە لە یاد ناکەن.
بەڵێن بە خەڵکی خۆشەویستی ئەو شارە دەدەین وەک چۆن یەکێتییەکەتان ئەندازیار و جێبەجێکاری بەرنامەی ڕاپەڕین بوو، ئێستاش لە جاران زیاتر لەگەڵتان دەبێت و داکۆکی لە مافەکانتان دەکات. ڕووبەڕووی هەر جیاکارییەکی سیاسی و ڕێکخراوەیی دەبینەوە کە ماف لە خەڵکی هەولێر و هەر شوێنێکی تری کوردستان زەوت بکات. ئەمە بەڵێنی ئێمەیە و خەباتی ئێوەیە لەپێناو ئەم حزبە تێکۆشەرە لە یاد ناکەین.
درود بۆ ڕۆحی شەهیدانی ڕاپەڕین و سەرجەم شەهیدانی کوردستان
سڵاو لە خۆڕاگری و ئازایەتی هەولێر و هەولێرییەکان.
بافڵ #جەلال تاڵەبانی#
11ی ئاداری 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,677 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!