یەکێک لە مامۆستا دێرینەکانی شاری #سلێمانی#. لە ساڵی 1923 لە خانەوادەیەکی ناوداری سلێمانی لە دایکبووە. لە منداڵیدا دەخرێتە (حوجرە) و پاشان قوتابخانە.بەماڵەوە دەچنە #هەڵەبجە# و هەر لەوێ درێژە بە خوێندن دەدات و زۆربەی کاتەکانی لە ماڵی پووری بەسەردەبات لەگەڵ شاعیری گەورەی میللەتەکەمان #گۆران#ی نەمر کە دەبنە خاڵۆزا و پورزا و گۆرانی مەزن یارمەتیی زۆری دەدات و هانی داوە کە بەردەوام بێت لەسەر خوێندن. پاش تەواوکردنی خوێندن لە هەڵەبجە لە خانەی مامۆستایانی (ڕۆستەمیە) لە بەغدا وەردەگیرێت و بە پلەی بەرز خوێندن تەواو دەکات. ساڵی 1944دەبێت بەمامۆستا لە گوندی (#عەبابەیلێ#) و پاشان بەمامۆستای دەچێتە #خورماڵ#، #عەواڵان#، #مۆرتکە#، #سێوسێنان# و #جافەران# و قەرەداغ، دواتر دێتەوە بۆ سلێمانی و لە قوتابخانەی خالیدیە دەبێت بە مامۆستای زمانی ئینگلیزی و هەروەها لە قوتابخانەکانی (#کانێسکان# و #ئەمین زەکی بەگ# و #مەولانا خالید#) کاری مامۆستای کردووە تا لە ساڵی 1972 خۆی خانەنشین دەکات. لەگەڵ کاری مامۆستایدا بەهرەیەکی زۆری هونەری تێدابووە بەتایبەتی هونەری وێنەگرتن و فۆتۆگرافی. بەوێنەکانی سرووشتی جوانی ئەو ناوچانەی تۆمار کردووە کە تیایاندا مامۆستا بووە. ڕۆڵێکی سەرەکی هەبووە لەگەڵ هونەرمەند (#ئازاد شەوقی#) لە درووستکردنی کەژاوەکانی پەروەردەی سلێمانی بۆ بۆنەکانی #نەورۆز# و یادەکانی ئەوسەردەمە. لە کۆتایی ساڵانی پەنجاکان و سەرەتای شەستەکاندا یەکەم کەس بووە کە بە کامێرای سینەمای تۆماری ئاهەنگەکانی نەورۆزی کردووە لە یاریگای سلێمانی (مەلعەبەکە) . لە ناوەڕاستی ساڵی پەنجاکاندا (1956-1957) لە شەقامی #پیرەمێرد# تەنیشت مزگەوتی (بنتەبەقی هەرمنی) ستۆدێۆیەکی وێنەگرتن دادەنێت بە ناوی (ستۆدیۆ ئاسۆ) کە دەبێتە باشترین و بەناوبانگترین ستۆدیۆی سەردەمی خۆی. (کە ئێستا بووە بە (دەرمانخانەی نەوال) . وێنەی زۆربەی زۆری کەسایەتییەکانی شاری سلێمانی و بۆنەکانی ئەوسەردەمەی گرتووە، هەروەها یەکەم کەس بووە کە کارتی جەژنە پیرۆزەی درووستکردووە کە بریتیبوون لە وێنەی سرووشتی جوانی (#سەراوی سوبحانئاغا# و #سەرچنار# و #چەقچەق# و #باخی گشتی# و چەند وێنەیەکی سلێمانی) کە لێیان نووسرابوو (جەژنتان پیرۆز بێت) . کاتێک واز لە کاری وێنەگرتن دەهێنێت هەرچی فیلیم و جامە نێگەتیڤەکانی کە هەیبوو دەیدات بە (بابە عەلی خاوەنی ستۆدیۆ گۆیژە و ڕەفیقی ڕەسمچی) .
دواجار لە کۆتایی ساڵی هەشتاکاندا لەلایەن حیزبی بەعس و دەزگا ئەمنییەکان دەخرێتە ژێر چاودێری و چەندجارێک هەڕەشەی لێدەکرێت، بەناچاری کوردستان جێدەهێڵێت و ڕوودەکاتە هەندەران و لە ساڵی 1989 لە وڵاتی (دانیمارک) نیشتەجێ دەبێت و هەر بەو ڕۆحە کوردی و نیشتمانپەروەریە درێژە بە ژیان دەدات. مامۆستا فایەق براگەورەی هەر یەک لە هونەرمەندی گەورەی گەلەکەمان شێوەکار (جەمال بەختیاری ڕەحمەتی و وەرزشەوانی دێرینی باسکەی شاری سلێمانی مامۆستا سەڵاح حامید) ە، مامۆستا فایەق زۆر بە باشی زمانی عەرەبی و ئینگلیزی دەزانی و هیوایەتێکی زۆری هەبوو لەگەڵ پەرتووک خوێندنەوە و دەستی هۆنراوە نووسینیشی هەبوو. دوا جار لە ڕۆژی (30-05-2012) لە شاری ئۆدێنسەی دانیمارک کۆچی دوای دەکات.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 17,912 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!