شەجەرەیەکی پڕ له شانازی و کەسایەتی بلیمەتی کوردستان کە بە بنەماڵەی ساحیبقرانی بابان ناسراون و جەدی گەورەیان ئەحمەد بەگی بابان یەکێک بووە له قارەمانانی دوانزە سوارەی مەریوان و لە نەوادەی زانا و ئەهلی ئەدەبی کە بەڕاستی جێی سەرنجێکی تایبەتن دەتوانین ئاماژە بکەین بەم بەڕێزانە:
1- عەبدولڕەحمان بەگی ساحیبقڕان مامۆستا #سالم# شاعیری گەورەی کورد
2- مستەفا بەگی ساحیبقڕان مامۆستا کوردی شاعیری ناوداری کورد
3- ئەحمەد بەگی ساحیبقڕان مامۆستا #حەمدی ساحیبقڕان#
4- خاتوونی هێژا و مەشهووری نیشتمان #عادیلەخانمی جاف# دایکی شاعیرانی بەناوبانگی کورد مامۆستا تاهیر بەگی جاف و ئەحمەد موختار بەگی جاف،
5- شوکڕوڵڵا بابان ئەدیب و وێژەری بە ئەزموونی وڵاتی کوردەواری.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,989 mal angesehen