بار بەلای بێ دەسەڵاتدا ئەکەوێ
وتراویشە: بەڕە لە تەنکیەوە دەدڕێت، هەڵبەت باریش کە خراوەتە سەر پشتی وڵاغەبەرزە یان گوێدرێژ هەر بە گوریس و پەتک و داوەوە گرێدراوە، ئه و گوریسەی پەتەیە ئەگەری پسانی زۆرترە و بارەکە به و لایەدا خوار دەبێت و دەبێتە لابار(بار بەلاباران، ناگاتە هەواران) ئیتر ماوەیەکی کەم ئه و بارە ڕێ دەکات و بەلای گوریسی پەتەوە دەکەوێت، ئەوە مانا ڕاستەقینەکەی ئیدیۆمەکەیە، وەکو خواستن و لێکچواندن خەڵکی کەم دەست و دەست کورت بەبێ دەسەڵات دانراوە وەکو توانای گوریسە پەتەکە، بۆیە وتراوە: بار بەلای بێ دەسەڵاتدا ئەکەوێ، کێشە و گرفتێک لە نێوان نەدار و دەوڵەمەندێکدا ڕووبدات، زۆرتر لەسەر هەژارەکە دەکەوێت وەکو لە خواپێداوەکە.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 367 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!