قازانجی شوانی ماکەر گاینە
وتراویشە: قازانجی گاوان ماکەر گاینه، کاری شوانکارەیی و گاوانی بەبێ کەرەشوانە و جاشکی گاڕانی ناکرێت، چونکە تێڕکەیەک دەخرایە سەر پشتی ئه و کەرەشوانەیە، پێداویستییەکانی خواردن و خواردنەوە تێ دەکرا وەکوو (مەتارەی ئاو و تکلی و قۆریەی چایە و تورەگەی پڕ نوردووی نان و پیاز و هێلکە و تەماتە و بەگوێرەی ڕسقی شوانە یان گاوانەکە) ، شوانەکان زۆرتر ماندوو دەبوون بەدوای مەڕوماڵاتەکان دەکەوتن ئه و هەرد و ئه و کێو و زورگانەیان دەکرد بەسواری پشتی کەرەشوانەکانیان دەسوڕانەوە و گەنج و بێ ژن و ماڵیش بوون ناوە ناوە دەچوونە گژیان و خۆیان پێیان خاڵی دەکردەوە، ئیتر کورد زاراوەی کەرگێی هێنایە سەرزاران بە هەندێک کەس دەوترا (کەرگێ) ، پیاوێک لە ئاواییەکی کوردستان دوو کوڕیشکەی هەبوو زۆریان حەز لە ژنهێنان بوو، باوکەکەش بۆی نەدەسوڕا ژنیان بۆ بهێنێت و مەڕوماڵاتەکەشی بێ شوان بمێنێتەوە، ڕۆژێک دەچێتە مەیدانی نێرەکەرانی حاجیاوە دوو جاشولکەی ماکەریان بۆ دەکڕێت و هەر یەکەی بەناوی یەکێکیانی دەکات و بۆ ماوەیەکی زۆر داوای ژنهێنانیان لە باوکی نەکرد، دەوترێت: گاوان بێ ئیشترە و پشووی زۆرترە چونکە چێڵ و مانگا زۆر ناگەڕێن وەکوو بزن و مەڕان، بۆیە زووتر دەچێتە گژ جاشکەکەی ئەوەش وایکردووە جاشکەکە بێزا بێت و لەبەر دەستی ڕابکات، ئەگەر کەسێک زوو واز لەکارەکەی بهێنێت و تەواوی نەکات دەوترێت: دەرێی جاشکی دەست گاڕانییە، هەر ڕادەکات، هەموو ئەمانە بۆ شوانکارە و گاوانان بووە بە ئیدیۆم و چونکە مافە شوانی و گاوانی کەمە بۆیە وتراوە: قازانجی شوانی مارکەر گاینە.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 497 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!