سەی دڕ
ژنی زار شڕ
ماڵی دەم خڕ
سە: سەگ
دەم خڕ: قەراغی شێو و دۆڵ، ماڵی دەم خڕ، مەبەست لەو خانوو یان ماڵ و موڵکەیە کە لە قەراغ ئاو دەبێ، بێگومان نزیکە بەوەی لافاو بیبا.
چیرۆکێک هەیە بەم شێوەیە:
جارێک پیاوێک دوو ژنی دەبێ، شەو و ڕۆژ خەریکی کارکردنە، بۆ ئەوەی بژیوی خێزانەکەی دابین بکات، کێڵگەکەی لە نزیک چەمێکەوە دەبێ...
پێش نیوەڕۆ دراوسێیەکیان بە بۆڵەبۆڵ دێتە سەری، دەڵێ: توخوا شوورە نییه بۆ تۆ، سەگەکەت بەڕەڵا کردووە، منداڵەکەی گەستووم؟ بە هیچ لێت خۆش نابم.
کە دەچێتە ماڵەوە، دەبینێت کە دوو ژنەکەی بەشەڕ هاتوون و دراوسێکان هاتونەتە سەیریان. هەوڵ دەدات لێکیان جیابکاتەوە، دراوسێیەکیان دێتە ژوور، دەڵێت: چەم هاتووە و ماڵاتەکەت ئاو بردی...
[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 598 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!