هاوینان شل و ملن، زستانان جوار لەملن
هاوین لە پەند و ئیدیۆمی کوردەواریدا زۆر بەکارهێنراوە چونکە مانگی کۆکردنەوەی بەروبوومەکان بووە و خەڵکی هەژاریش لەو مانگەدا ئاهێکی بەبەردا هاتووە وتراوە: بۆیە هاوینم پێ خۆشە کەس ناڵێ گونت داپۆشە یان کە زستان هات بەرگی فەقیری دڕا یان بەردی هاوینێ هەڵگرە بۆ زستانێ.
هاوین وەرزی کۆکردنەوەی زەخیرەیە بۆیە مرۆڤی کاسب، ڕەنجی خۆی دەخاتەکار و زۆرترین بەروبووم کۆدەکاتەوە تاوەکوو زستانی ساردوسڕی پێ بگوزەرێنن، ئینجا هەندێک کەسی ناکاسب و عەمەل نەکەر هیچ جۆرە کاسبیەکی ناکەن، بازوو و مەچەک و شانوباڵیان بەکارناهێنن، بڕوایان بەدەستی ماندوو لەسەر سکی تێرە نییە، شل و مل و نەمەیوو دێنە بەرچاو و نازدار و دەست وپێ سپی دەردەکەون، کە زستانیش داهات بەتورەگە و جواڵەوە بۆ دزی و سواڵ دەگەڕێن، ئەو حاڵەتە بەرجەستە بووە لە کۆمەڵی کوردەواریدا بووە بە ئیدیۆم و لە کاتی کاروبار زۆریدا کەسێک کارنەکات و تەمبەڵ و تەوەزڵ دابنیشێت و لە کاتی پێداویستیش دەست لەم و لەو پان بکاتەوە وەک سواڵ یان وەکوو چەتە و جەردە و دز زەخیرەی خەڵکی بدزێت بەتەوس و قێزەونی و ڕق و کینەوە دەوترێت: هاوینان شل ومل، زستانان جوال لەمل. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 94 mal angesehen