ناونیشان: ڕیزبەندی 13 لە گەورەترین وڵاتانی جیهان لە ڕووی ڕووبەرەوە
ئامادەکردن و نووسین: #حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم#
ڕووبەری گۆی زەوی 510,066,000کم²، کە لە ئاو و وشکانی پێک دێت، و ڕووبەری ئاوەکان بە هەموو جۆرەکانییەوە 382,672,000 کم²، واتا بە ڕێژەی لە 70.9% لە ڕووبەری گۆی زەوی، بەڵام ڕووبەری وشکانی 148,429,000کم² واتا بە ڕێژەی 29.1% لە ڕووبەری گۆی زەوی.
ڕیزبەندی13 لە گەورەترین وڵاتانی جیهان لە ڕووی ڕووبەرەوە
1- ڕوسیا لە پلەی یەکەم دێت، بە ڕووبەری 17,075,200کم².
2 - کەنەدا لە پلەی دووەم دێت، بە ڕووبەری 9,984,670کم².
3 - وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پلەی سێیەم دێت، بە ڕووبەری 9,629,091کم².
4- چین لە پلەی چوارەم دێت، بە ڕووبەری 9,600,960 کم².
5- بەرازیل لە پلەی پێنچەم دێتت، بە ڕووبەری8,514,877کم².
6- ئوسترالیا لە پلەی شەشەم دێت، بە ڕووبەری 7,686,850کم².
7- هیندستان لە پلەی حەوتەم دێت، بە ڕووبەری 3,287,590 کم².
8- ئەرجەنتین لە پلەی هەشتەم دێت، بە ڕووبەری 2,766,890کم².
9-کازاخستان لە پلەی نۆیەم دێت، بە ڕووبەری 2,717,300کم².
10- جەزائیر لە پلەی دەیەم دێت، بە ڕووبەری 2,381,741کم².
11- کۆنگۆی دیموکراتی لە پلەی یازدەیەم دێت، بە ڕووبەری 2,345,410کم².
12- سعودیە لە پلەی دوازدەیەم دێت، بە ڕووبەری 2,240,000کم².
13-گرینلاند لە پلەی سیازدەیەم دێت، بە ڕووبەری 2,166,086کم².[1]