دەقی پەیامەکەی ئاسۆ مامەند:
پەیامی پیرۆزبایی ئاسۆ مامەند بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عیراق و جیهان دەکەین، بە تایبەتیش پیرۆزبایی لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەین کە بەردەوام لە سەنگەرەکانی پێشەوەدا بەرگری لە خاک و خەڵکی کوردستان دەکەن.
هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشیی بۆ خەڵکی کوردستان، و هەروا ببێتە هەوێنی تەبایی و یەکڕیزی ناو ماڵی کورد و پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکانی ئەم ناوچەیە.
ئومێدی جەژنێکی خۆش و ئارامتان بۆ دەخوازین، دووبارە جەژنی ڕەمەزان لە هەموو لایەک پیرۆز بێت
ئاسۆ مامەند
سەرپەرشتیاری کەرکووک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,811 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!