لەماڵی جوولەکە بخۆ، لە ماڵی مەسیحی بنوو
لە کوردستاندا مەسیحی و جوولەکە و موسڵمان بە یەکەوە ژیاون، هەر یەکە ئایین و پەرستشی خۆیان هەبووە و پەیڕەوییان لێکردووە، جولەکە کە موسایی و یەهودی و جوو و ئیسرائیلیشیان پێ دەوترێت لە کوردستاندا دەوڵەمەند و خاوەن پیشەی بازرگانی و پیشەگەری و جومگەکانی کار و کاسبیی بوون، بۆیە ڕزق و ڕۆژوویان زۆر بووە و خاوەن کار بوون، بەڵام مەسیحی و گاور و دیانەکان هەژار و خەڵکی بێ وەیی و سەلامەتبوون، ئەوە لایەنی ڕاستەقینەکەی ئیدیۆمەکەیە، بیروبۆچونێکیتریش هەیە دەڵێت: جوولەکەکان چۆنیەتی حەڵال و حەرامی خواردن و خەتەنەی منداڵانیان وەکو موسڵمانەکانە، بەڵام لەڕووی ئاسایش و ئارامی سەلامەتیەوە جێی متمانە نین، هەرچی مەسیحیەکانن خواردنی مردارەبوو دەخۆن و منداڵەکانیان خەتەنە ناکەن، بەڵام لە ڕووی ئاسایش و ئارامی و سەلامەتیەوە جێگەی متمانەن، بەهۆی تاقیکردنەوە و ئەزمون و بیروباوەڕی کوردی موسڵمانەوە ئه و پەند و درکە و ئیدیۆمەی لێ پەیدابووە کە دەڵێت: لەماڵی جوولەکە بخۆ، لە ماڵی مەسیحی بنوو.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 935 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!