منداڵی نازدار، یان شێتە یان هار
ناز: ئاین و ئۆین و خۆفرۆشییە بۆ ئەوەی بەرامبەر خۆشتی بوێت یان خۆشەویستی کەسێک بۆ کەسێکە بەنازەوە دەرببڕێت، نازدار: کەسێک زۆر خۆشەویست بێت و نازی بکێشرێت یان نازی ڕابگیرێت، ئەندازە: چەندێتییە لە زانستی (جەبر و ئەندازە) بە نموونە: ئەندازەی شتێک لە درێژی و پانی و بەرزی و قەبارەوە، هەموو شتێکی بەرجەستە چەندێتی و قەبارەی خۆی هەیە، ئەو ئەندازەیە لێرەدا وەکوو پێوانە و بڕی ئەو شتە هاتووە کە قەبارە و چەندێتی پێدانانی نازە بە منداڵ، ئینجا لێرەدا ئەو منداڵانەی بە نازەوە بە خێو دەکرێن و هەموو نازێکیان دەکێشرێت و دڵیان ڕادەگیرێت و لەگەڵ هەر وڕک گرتنێک پێداویستییەکانیان بۆ دابین دەکرێت وەکوو ڕووەکی تێر ئاو (نازاو) دەبن یان لەبەر بەنازییان وەکوو شێت یان زۆر هاروهاج دەبن، ئەو ناز کردن و خۆفرۆشییەیان بۆ خۆشەویستی لە هەموو جێگە و ڕێگە و شوێنێک و کەسێک، لێیان وەرناگیرێت، کاتێک لە هەموو شوێنێک وەرنەگیرا ئەوا بە لایەنی نەرێنی بەسەر منداڵەکەدا دەشکێتەوە کەواتە پەروەردەکردنی منداڵ بە زۆر ناز پێدان و نازداری و نازداربوونی خراپە و ڕێگایەکی چەوتە بۆ ئەم حاڵەتە کورد وتویەتی: منداڵی نازدار، یان شێتە یان هار. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 584 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!