بۆ یەکەمجار لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ڕۆژئاوای کوردستان گوندێکی تایبەت بەژنان بوونی هەیه، شێوازی خۆبەڕێوەبەری پەیڕه و دەکەن، بەڕێوەبەرایەتی گوندەکەش پەیامێک ئاڕاستەی ژنانی جیهان دەکات و ڕایدەگەیەنێت، هەر ژنێک لەژێر توندوتیژیدایە، دەتوانێت ڕوو لە (ژن وار) بکات.
مێژووی گوندەکە:
لەئاداری 2016 دا ژنان دەستیانکرد بەدروستکردنی گوندەکەیان، ئەم گوندە دەکەوێتە ڕۆژئاوای شاری دەربەسیە لەکانتۆنی #حەسەکە# لەڕۆژئاوای کوردستان.
گوندەکە بەشێوەیەکی سروشتی بەخشت دروستکراوە، ژن وار لە25ی تشرینی دووەمی 2018 دا دەرگای بۆ ژنان کردەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لە ژن وار 52 بینا، هەیە 30 بینایان خانوون و تائێستا دەیان ژن لەگەڵ منداڵەکانیان لە ژن وار دەژین و خۆیان بەڕێوەدەبەن.
[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 604 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!