گای جووتێ، بە گۆلکی دیارە
هاوشێوەی ئه و ئیدیۆمەش وتراوە: گوێرەکەی باری بە منداڵی، لە #هەولێر# و #کۆیە#ش دەڵێن: گۆلکی باری بەمنداری، گا: گوێرەکە، گۆلکەنێرە، کە تەمەنی دەگاتە(3) سێ ساڵی پێی دەوترێت: گا، گا لە کوردەواردا زۆرترین کاروباری ناو کێڵگەی پێ هەڵسوڕێنراوە وەکو: جووتکردن و نعور گێڕان و گێرە و گواستنەوەی کەل و پەل و...تاد، ئه و گایەی کە جووتی زەوی و زار و کێڵانی پێ دەکرێت پێی دەوترێت: گاجووت، ئه و جوتیار و ئاغا و دەرەبەگەی ژمارەی گاجووتی زۆر بووایە نیشانەی هەبوونی و دەوڵەمەندی بوو، بۆیە لە سیستەمی دەرەبەگایەتی پیاوانی ئاغا یەکێک لە کارەکانیان دزینی گاجووتی ئاغاکانی تر بوو، بە فیت و گاردان و پلانی ئاغاکانیان ئه و کارەیان ئەنجام دەدا، ئه و گۆلکە نێرەی جێی چاوی تێدابووایە خاوەنەکەی زوو ڕایدەهێنا بۆ کاری جووتکردن، چونکە ئەگەر بە گۆڵکی فێر نەکرێت کاتێک دەبێتە گا زۆر قورس ئه و کارەی دەکات و جۆتیار-جووتیاری بە هیلاکەت و ماندووبوون دەدات، ئینجا لێرەدا کورد جارێکیتر گای جووتی بە نمونە هێناوەتەوە بۆ ئامۆژگاری و پەند لێوەرگرتن و بە ئیدیۆمێکیتر دایڕێشتووە بۆ هەر شتێک کە لە سەرەتاوە نیشانە و ئاماژەی باش و چاکی تێدا بێت دەوترێت: گای جووتێ، بە گۆلکی دیاره، هاوشێوەی ئەمەش کورد بە جۆریتر وتویەتی: مانگە شەو، سەر لە ئێوارە دیارە، منداڵ نەژیێت لە گووی ڕادیارە).[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 855 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!