ناونیشانی پەڕتووک: ئێمە لە خەو هەڵدەستین
ناوی نووسەر: ئێڤا ڕیبیک
ناوی وەرگێڕ: #کەریم تاقانە#
وەرگێڕان لە زمانی: سویدی
ئەدەبیاتی ئێڤا ڕیبیک نموونەی ئەو ئەدەبیاتەیە کە پشت لە خوێنەر دەکات. خۆشبەختانە ئەم ئەدەبیاتە زۆر خوێنساردانە دنیایەکی خوڵقاندووە، کە لە یەکەمجاردا ئەگەری هەیە زۆر کەس بە هەڵەدا بەرێت، چونکە لە خوێندنەوەی یەکەمدا- لەبەر کورتبوونی دێڕەکان و زۆرکەمبوونی شیعرەکان- بە خێرایی دەیخوێننەوە و لە پڕ دەبینن کتێبە زۆر بچکۆلەکەی ئێڤاتان تەواو کردووە، تەنانەت بەبێ ئەوەی چێژیشتان وەرگرتبێت، پێتان وا دەبێت ئەمانە یان شیعر نیین، یانیش ئەسڵەن نووسینی ئەدەبیاتێکی لەم چەشنە سادەوساکارە گەلێک ئاسانە؛ بەڵام ئایا هەر بەڕاستی کتێبەکەی ئێڤاتان خوێندەوە؟ (ئێمە لە خەو هەڵدەستین) لەو جۆرە کتێبانەیە گەیشتن بە دوالاپەڕەی، مەرجی خوێندنەوەی نییە. هەروەتر، ڕەنگە کتێبەکە بە یەک چاوپێداخشاندن لە چەند خولەکێکدا بخوێنینەوە، بەڵام هەموو کتێبەکە نابینین، لەبەر ئەوەی خودی شیعرەکانی ئێڤا بە چەشنێکن، وەک بڵێی لە پێشانگەیەکی فۆتۆگرافیدا هاتوچۆ بکەین. ئێمە دەتوانین فۆتۆ بە فۆتۆ زۆر خێرا تێیان بپەڕێنین، بەڵام ئەم فۆتۆیانە پێویستیان بە لەسەروەستانە، هیچکەسێکیش لە پێشانگەیەکی فۆتۆگرافیدا هێندە خێرا تێناپەڕێت کە هیچ شتێک-فۆتۆیەک نەبینێت.[1]
Hinweis: Die PDF-Datei für dieses Buch ist nicht verfügbar, bitte helfen Kurdipedia, diese Datei zu erhalten! Buch senden Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 236 mal angesehen