کاروانە ڕێیەکی سەخت
#گوڵزار حەمە فەرەج#
وەک پیرەمێردێکی ماندوو
بەناو زەمەندا
ڕێ دەکەم،
لەنێو ڕووناکیەکی کزدا
هەموو یادەوەرییەکان
لە زەینمدا دەمێننەوە،
دڵنیام ڕۆژگار حەقیقەت ون ناکات،
ژیانێکی دیکە
سەرە تاتکێیەتی،
کە لەنێو هەناوی زەوییەوە
بەڵێنی داوە،
لەژێر سمی ئەسپەکاندا چڕۆ دەکات و خۆشیەک دێت
کە وەک ئاگری ناو پوش بڵاو دەبێتەوە،
پێکەنینە بێگەردەکەم
بۆ بگەرێتەوە
کە ساڵانێکە ئاوێزانی تاڵی بووە،
بێگومان ئەوەی دوێنێ بادە بوو، ئەمڕۆ سرکەیە و هەرگیز سرکە نابێتەوە بە بادە.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 559 mal angesehen