دەقی پەیامەکەی مەکتەبی ڕێکخستنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
پیرۆزبای مەکتەبی ڕێکخستن بۆ دیداری یەکێتی
هەڤال سەرپەرشتیاری دیداری یەکێتیی
هەڤالانی لیژنەی سەرپەرشتی دیدار
سڵاو
دیداری یەکێتی هەنگاوێکی نوێی کارکردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو بۆ سەرلەنوێ داڕشتنەوەی ستراتیژو دیدو سیاسەتی یەکێتییەکەی مام لە قۆناغی ئێستا و داهاتوودا. شێوازێکی نوێی خەباتی ڕێکخراوەیی هێنایە ئاراو سروشتی کارێکی جدی و هەنگاوێکی بەرجەستە بوو بۆ نوێبونەوەو چاکسازی. بۆیە بەناوی لێپرسراو و تەواوی هەڤاڵانی مەکتەبەکەمانەوە گەرمترین پیرۆزبایی سەرکەوتنی ئەم دیدارە لە سەرۆک بافڵ #جەلال تاڵەبانی# و ئێوەی بەڕێزو هەموو هەڤاڵانی یەکێتیی و ئەو هەڤاڵانەی بەشداری دیدارەکانیان کردووە لەشارەکاندا و لە دیداری گشتیشدا دەکەین.
بەو هیوایەی ڕاسپاردەکانی دیدار ببێتە بناغەی ستراتیژو سیاسەتی نوێی یەکێتی و هەموو جومگەکانی حزب بگرێتەوە، تاوەکو باشترین خزمەت بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکات.
دووبارە پیرۆزە.
مەکتەبی ڕێکخستن
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان [1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 814 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!