شوێنەواری خەنەس بە دووری 13کم دەکەوێتە پارێزگای دهۆک لە ناو نیمچە دۆڵێکدا زنجیرە شاخێک دەڕوانێتە سەر ئاوێکی سازگار، لە شاخەکەدا چەندان پەیکەر و ئەشکەوتی وەک پەرستگا و نەخشەسازی تر هەڵکۆڵدراوە. هەڵکۆڵدراوەکان لە شوێنی بەرزن و زۆر بە شێوازی هونەری و لێهاتوویی کاریان تێدا کراوە،
بەپێی سەرچاوە مێژووییەکان، لە ساڵی 705 تا 680 ی پێش زاییندا، سەنحاریب پاشای ئاشورییەکان لە ناوچەکدا حوکمی کردووە و بەنداوێکی دروستکردووە و بە جۆگە ئاوی بردووە بەرەو ناوچەکانی نزیک نەینەوا.
لە شوێنەواری مێژوویی خەنسدا چەندین نوسراوی بزماری و کەلوپەل و پەیکەر و تاقی جیاواز لەسەر بەرد هەڵکوڵدراون. ئەم شوێنە 15 ژوور لەخۆی دەگرێ و چەندین هەڵکۆڵدراوی لەسەرە لە شێوەی دەرگا کە هەر دەرگایەک وێنەیەکی لەسەر هەڵکۆڵدراوە.
. ئەم شوێنە بە درێژایی 80 کم بە نزیکەی 21 مانگ توانراوە تونێلی ژێر زەوی لێبدرێ بۆ گواستنەوەی ئاو بۆ شاری نەینەوا و لە لایەن نزیکەی 20هەزار دیلەوە دروستکراوە.
[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 870 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!