Bibliothek Bibliothek
Suchen

Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen


Suchoptionen





Erweiterte Suche      Tastatur


Suchen
Erweiterte Suche
Bibliothek
Kurdische Namen
Chronologie der Ereignisse
Quellen
Geschichte
Benutzer Sammlungen
Aktivitäten
Suche Hilfe?
Kurdipedische Publikationen
Video
Klassifikation
Zufälliger Artikel!
Registrierung der Artikel
Registrierung neuer artikel
Bild senden
Umfrage
Ihre Rückmeldung
Kontakt
Welche Informationen brauchen wir!
Standards
Nutzungsbedingungen
Artikel Qualität
Instrumente (Hilfsmittel)
Über
Kurdipedi Archivare
Artikel über uns!
Fügen Sie Kurdipedia auf Ihre Website hinzu
E-Mail hinzufügen / löschen
Besucherstatistiken
Artikel Statistik
Schriftarten-Wandler
Kalender-Konverter
Rechtschreibkontrolle
Sprachen und Dialekte der Seiten
Tastatur
Lebenslauf Nützliche Links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kekse
Sprachen
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mein Konto
Anmelden
Mitgliedschaft!
Passwort vergessen!
Suchen Registrierung der Artikel Instrumente (Hilfsmittel) Sprachen Mein Konto
Erweiterte Suche
Bibliothek
Kurdische Namen
Chronologie der Ereignisse
Quellen
Geschichte
Benutzer Sammlungen
Aktivitäten
Suche Hilfe?
Kurdipedische Publikationen
Video
Klassifikation
Zufälliger Artikel!
Registrierung neuer artikel
Bild senden
Umfrage
Ihre Rückmeldung
Kontakt
Welche Informationen brauchen wir!
Standards
Nutzungsbedingungen
Artikel Qualität
Über
Kurdipedi Archivare
Artikel über uns!
Fügen Sie Kurdipedia auf Ihre Website hinzu
E-Mail hinzufügen / löschen
Besucherstatistiken
Artikel Statistik
Schriftarten-Wandler
Kalender-Konverter
Rechtschreibkontrolle
Sprachen und Dialekte der Seiten
Tastatur
Lebenslauf Nützliche Links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kekse
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Anmelden
Mitgliedschaft!
Passwort vergessen!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Über
 Zufälliger Artikel!
 Nutzungsbedingungen
 Kurdipedi Archivare
 Ihre Rückmeldung
 Benutzer Sammlungen
 Chronologie der Ereignisse
 Aktivitäten - Kurdipedia
 Hilfe
Neue Artikel
Biografie
Metin Hakkı Uca
31-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Die Autonome Region Kurdistan
31-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Verfolgung und Diskriminierung von Christen 2019
31-07-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Arif Tekin
28-07-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Aytekin Yılmaz
28-07-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Issam Aziz Sharif
21-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Reisebericht über Tur Abdin - Berg der Knechte Gottes
13-07-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Hüseyin Aykol
11-07-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Serdar Karakoç
11-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Wiener Jahrbuch für Kurdische Studien
10-07-2024
هەژار کامەلا
Statistik
Artikel  527,815
Bilder  106,839
PDF-Buch 19,817
verwandte Ordner 99,877
Video 1,455
Sprache
کوردیی ناوەڕاست 
301,943
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,810
هەورامی 
65,787
عربي 
29,018
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,694
فارسی 
8,746
English 
7,186
Türkçe 
3,577
Deutsch 
1,469
Pусский 
1,123
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
57
Հայերեն 
45
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
21
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
Repositorium
MP3 
311
PDF 
30,036
MP4 
2,360
IMG 
195,167
Suche nach Inhalten
Bibliothek
Hommages et Opera Minora Mo...
Bibliothek
Minderheiten in der Türkei:...
Bibliothek
Christen und Jesiden im Ira...
Bibliothek
SOZIALE ÖKOLOGI
Biografie
Serdar Karakoç
هەواڵەکان 1
Die Frauenhochschulen von Kurdipedia archivieren derzeit die Leiden und Erfolge der kurdischen Frauen in ihrer nationalen Datenbank.
Gruppe: Artikel | Artikel Sprache: کوردیی ناوەڕاست
Teilen Sie
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Rangliste Artikel
Ausgezeichnet
Sehr gut
Durchschnitt
Nicht schlecht
Schlecht
Zu meinen Favoriten hinzufügen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!
Geschichte des Items
Metadata
RSS
Suche im Google nach Bildern im Zusammenhang mit dem gewählten Artikel!
Googeln Sie das ausgewählte Thema.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەواڵەکان 1

هەواڵەکان 1
هەواڵەکان 1
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

پیاوەکەی من، پیاوێکی زۆرخۆرە. جاران وانەبوو، ماوەیەکە وای لێهاتووە. ڕەنگە بپرسن چەندە دەبێ؟ دەبێ بڵێم ڕەنگە چەند ساڵێکە. کتوپڕ دەستی کرد بە زۆرخواردن. دەخوا و دەخوا. سەوزەیشی لەگەڵا. زوو زوو ئاویشی بەسەردادەکا و هەمیشە میشە میشیشی دێت. لە کاتی خواردندا قسەناکا. تەنیا دەڕوانێ. لەم لا، لەولا، لە من، لە سەقفەکە، لە سفرەکە، لە پەنجەرەکە و لەوێوە لە دەرەوە، ئیتر هەرچی دەستکەوێ و چاو و نیگا بتوانێ بیانقۆزێتەوە.

رادیۆکە هەمیشە لە تەنیشتی منیشدا لە سەر سفرەکە دەنگی دێت. هەواڵە، باشتر بڵێم هەواڵەکانن. من لەم ئیزگەوە بۆ ئەوی تریان دەچم، لە ئەوی تریشیانەوە بۆ ئەوەکەی دیکەیش. باسی شەڕە. بە خۆشییەوە کاتەکانیان کەمێک جیاوازە و بۆیە فریای هەموویان دەکەوم. ڕادیۆکە نرکەی دێت. ژوورەکە لێواولێوی دەنگ دەبێت.

مێردەکەم بەدەم پاروو جاوینەوە دەڵێ:

دەی باشە ناکرێ بە بێ نەڕەنەڕیش بیخوێننەوە؟

من کە پێم ناخۆشە، سەرهەڵدەبڕم و لێی دەڕوانم و دەڵێم:

شەڕە، ... مەگەر شەڕ وا نیە؟

خۆ ئەمەی دەیخوێنێتەوە لە شەڕەکەدا نیە، ئەوانی ترن شەڕدەکەن، ئیتر ئەم بۆ گڕی گرتووە!

میشە میشەکەی بەرزو بەرزتر دەبێتەوە، ... دیسان چاوەکانی لەسەر دەورووبەری دەستدەکەنەوە بە گەڕان. دەڵێم:

ڕەنگە هەر لەبەر ئەمە بێت وای دەخوێنێتەوە!

بە نەڕە نەڕ کەس نەبووە بە قارەمان، ... ئەمەیش لەسەریان!

پێم وانیە بیەوێ ببێ بە قارەمان.

من پێم وایە. ئەوە دەیبینی.

بەخوا سەیری!

پیاوەکان شەڕدەکەن و تۆیش گوێیان لێدەگری.

مەبەستت چییە؟

هیچ، هەروا وتم.

میشە میشەکەی واز ناهێنێ، ... دەبێتە هەناسەبڕکێ. جاری وایە ترسم لێ دەنیشێ.

هەواڵەکە باسی شەڕێکی قورسە. سەربازێکی زۆر و زەبەندەی کوژراو و دیل هەیە. هەستدەکەم مێردەکەم پارووەکانی گەورەتر دەبن. هەناسەی سوارە. نیگاکانی لە ساتێک لەمەوپێش زیاتر بە ژوورەکەدا دەگەڕێن. جاری وایە نیگاکانی بۆ ناو چاوەکانی ناگەڕێنەوە. بەڵام ئەو پەلەی نیە، لەسەریان ڕادەوەستێ. بە خۆشییەوە ئەوانیش زۆر ماتڵی ناکەن. دەگەڕێنەوە. دەڵێم:

دەبێ بزانین دونیا چ خەبەرە، خۆ هەر ئاوا نابێ، خۆ ناشوکری نەبێ لەهەموو شوێنێ بەزمە، ... شەڕە.

ئەرێ، منیش لەبەر ئەمە دەڵێم، شەڕی ئەمانت بەس نیە و خۆت بۆ بیستنی ئەوانیش هەڵدەدەی!

ئەم بەیانییە بوو، لە دوورەوە دەنگی فڕۆکە دەهات. لە دراوسێکانەوە دەنگی قیژە قیژ و هات و هاواری خەڵکی بەرزبووەوە. بێگومان بەرەو ژێرزەمینییەکانیان هەڵاتوون. بەخۆشییەوە هەر دەنگێکی دوور بوو و بەس. فڕۆکەکان نزیک نەکەوتنەوە. دەڵێم:

ئەم دوو شەڕە جیاوازن.

جیاوازن؟

جیاوازن.

چۆن؟

ئەوەیان شەڕی ناو غەددارەکانە و ئەمیان شەڕی نێوان غەددار و کوڕچاکەکان.

ئەم نەڕەنەڕە لە کاتی خوێندنەوەی هەواڵدا ئەمە ناڵێ.

مەبەستت چییە؟

نازانم، بەڵام لەوە دەچێ فێڵێکی تیابێ، ئاخر چ پێویست بەمە دەکا؟

من کە بۆم دژوارە شی بکەمەوە، دەڵێم:

لەهەموو شوێنێک وەهایە.

لە هەموو شوێنێک؟

لە، ... لە هەموو... شوێنێک.

دڵنیایی؟

باشە تۆ کارت بەمەی چییە، گوێ لە هەواڵەکە بگرە نەک دەنگەکە، ... سەرنجت بچێتە سەر هەواڵەکە!

چۆن؟ من پێم ناکرێ، ... یەعنی مەگەر ئەم نەڕەنەڕە دەهێڵێ.

مێردەکەی من لە شەڕ ناترسێ. کاتێک فڕۆکەکان دێن وەک خەڵکی نیە ڕابکا، لە ترسا بنەڕێنێ و بلەرزێ. ئەو تەنیا وەک هەمیشە چاوەکانی دەگەڕێن. ڕەنگە ئەمجارەیان بە کەمێک سەرسوڕمانی زیاترەوە. دەڵێم:

ئەوەندە مەخۆ، باش نیە، ... ئاگات لەخۆت بێت.

سەیری سفرەکە دەکا و دەڵێ:

برسیمە، ... برسیمە ئافرەت.

تۆ بخۆ و میشەت بێت و ئەوانیش بە سکی برسی شەڕت بۆ بکەن.

بۆ من؟... چووزانی؟... تازە بە من چی. بۆ منی بۆ دەکەن، ... بۆ خۆیانی دەکەن.

بە تۆ چی!؟

ئەی بە من چی.

جا لە بەر من و تۆ نەبێ بۆ خۆیان بە کوشت دەدەن، مەگەر خوا شێتی کردوون؟

ڕەنگە.

تەواو ڕقم هەڵدەستێ. من کە بەهۆی ئەم قسەوباسەوە بە جوانی گوێم لە هەواڵەکە نەبووە، دەست دەبەم و ئیزگەکە دەگۆڕم. بە دەم گۆڕینییەوە دەڵێم:

نەتهێشت گوێم لە هەواڵەکانیش بێت.

دووای کەمێک جیقە و فیقە ڕادیۆکە دەچێتە سەر ئیزگەکەی تر. ئەویش بە خۆشییەوە ڕێک لە کاتی خوێندنەوەی شەڕدایە. دەڵێم:

با گوێمان لێی بێت.

مێردەکەم وەڵام ناداتەوە و خەریکی خواردنە. دەورییەکی تر دەکێشێ. ئەو لە دونیادا حەزیشی بە نانی تازەیە. نان لەواشەکە هێشتا بۆنی تازەی لێ هەڵدەستێ.

ئیزگەکە هەواڵی شەڕێکی قورس دەخوێنێتەوە. باسی کوژراو و بریندارەکانی دوژمنە. من وەک هەمیشە سەرم بە ئازایەتییان سوڕدەمێنێ و بزەیەک دەنیشێتە سەر لێوەکانم. کتوپڕ لە کۆتایی هەواڵەکە ئیزگەکە باس لە دوو شەهید و سێ برینداری خۆیان دەکا. بە خوێندنەوەی یەکەم ناو نا بە خوێندنەوەی دووهەم ناو کەوچکەکەم لەدەست بەردەبێتەوە و، بەدووادا دەکەوم. مێردەکەیشم لە مڵچە مڵچ دەکەوێ. نیگای لەسەر من قەتیس دەمێنێ. قیژەیەکی بەرز لە ژوورەکە شوێن بە ئیزگەکە چۆڵ دەکا.

لەو ڕۆژە چەندین هەفتە تێپەڕیوە. من چیتر ڕادیۆکە بە کاتی نیوەڕۆ ناگرم. من کە هەمیشە سەرم دێشێ و پەڕۆیەکم بە سەرمەوە بەستووە و چاوەکانیشم سوورن، بە چاوە فرمێسکاوییەکانمەوە بە مێردەکەم دەڵێم بخۆ بۆ ناخۆی! ئەو وەک هەمیشە نیگاکانی دێن و دەڕۆن. وەیلان.

هەڵدەستم. دەچم ڕادیۆکە، کە لە سەر تاقەکەیە هەڵدەگرم و دەیهێنم. دەیهێنمەوە بەردەست.

لە دووای چەندین هەفتە سەرلەنوێ ئیزگەکان دەگرمەوە. ئەویش دەستدەکاتەوە بە خواردن.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol , um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 297 mal angesehen
HashTag
Quellen
[1] Website | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
Verlinkte Artikel: 1
Gruppe: Artikel
Dokumenttyp: Ursprache
Inhaltskategorie: Geschichte
Technische Metadaten
Das Copyright wurde vom Eigentümer des Artikels auf Kurdipedia übertragen
Artikel Qualität: 96%
96%
Hinzugefügt von ( زریان عەلی ) am 25-06-2022
Dieser Artikel wurde überprüft und veröffentlicht von ( ڕۆژگار کەرکووکی ) auf 26-06-2022
Dieser Artikel wurde kürzlich von ( ڕۆژگار کەرکووکی ) am 25-06-2022 aktualisiert
URL
Dieser Artikel ist gemäss Kurdipedia noch nicht finalisiert
Dieser Artikel wurde bereits 297 mal angesehen
Verknüpfte Datei - Version
Typ Version Ersteller
Foto-Datei 1.0.150 KB 25-06-2022 زریان عەلیز.ع.
Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen
Biografie
Mely Kiyak
Bibliothek
Reisebericht über Tur Abdin - Berg der Knechte Gottes
Biografie
Sebahat Tuncel
Artikel
Der Antrag auf das Verbot der prokurdischen HDP beim türkischen Verfassungsgericht
Artikel
Irakisch-Kurdistan: Auf dem Weg in die Unabhängigkeit?
Biografie
Serdar Karakoç
Artikel
Die Lage in den kurdischen Gebieten Referat von Inga Rogg (Neue Zürcher Zeitung) im SEM vom 4. Dezember 2018
Bibliothek
Die Autonome Region Kurdistan
Bibliothek
Verfolgung und Diskriminierung von Christen 2019
Artikel
Kurdistan - ein ungelöstes Problem im Mittleren Osten
Biografie
Fevzi Özmen
Biografie
Dilan Yeşilgöz
Biografie
Hüseyin Aykol
Biografie
Ismail Küpeli
Artikel
Widerstand der Kurden gegen den IS: Neue Chancen für die Unabhängigkeit
Bibliothek
Muttersprachlicher Unterricht in kurdisch Entwicklung von Unterrichtsmaterialien
Biografie
Halil Öztoprak (Xalil Alxas)
Biografie
Saya Ahmad
Bibliothek
Wiener Jahrbuch für Kurdische Studien
Biografie
Leyla Îmret

Actual
Bibliothek
Hommages et Opera Minora Monumentum H.S. Nyberg - II
01-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Hommages et Opera Minora Monumentum H.S. Nyberg - II
Bibliothek
Minderheiten in der Türkei: Die Kurden
28-01-2024
هەژار کامەلا
Minderheiten in der Türkei: Die Kurden
Bibliothek
Christen und Jesiden im Irak : aktuelle Lage und Perspektiven
05-06-2024
هەژار کامەلا
Christen und Jesiden im Irak : aktuelle Lage und Perspektiven
Bibliothek
SOZIALE ÖKOLOGI
27-06-2024
هەژار کامەلا
SOZIALE ÖKOLOGI
Biografie
Serdar Karakoç
11-07-2024
هەژار کامەلا
Serdar Karakoç
Neue Artikel
Biografie
Metin Hakkı Uca
31-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Die Autonome Region Kurdistan
31-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Verfolgung und Diskriminierung von Christen 2019
31-07-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Arif Tekin
28-07-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Aytekin Yılmaz
28-07-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Issam Aziz Sharif
21-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Reisebericht über Tur Abdin - Berg der Knechte Gottes
13-07-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Hüseyin Aykol
11-07-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Serdar Karakoç
11-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Wiener Jahrbuch für Kurdische Studien
10-07-2024
هەژار کامەلا
Statistik
Artikel  527,815
Bilder  106,839
PDF-Buch 19,817
verwandte Ordner 99,877
Video 1,455
Sprache
کوردیی ناوەڕاست 
301,943
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,810
هەورامی 
65,787
عربي 
29,018
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,694
فارسی 
8,746
English 
7,186
Türkçe 
3,577
Deutsch 
1,469
Pусский 
1,123
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
57
Հայերեն 
45
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
21
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
Repositorium
MP3 
311
PDF 
30,036
MP4 
2,360
IMG 
195,167
Suche nach Inhalten
Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen
Biografie
Mely Kiyak
Bibliothek
Reisebericht über Tur Abdin - Berg der Knechte Gottes
Biografie
Sebahat Tuncel
Artikel
Der Antrag auf das Verbot der prokurdischen HDP beim türkischen Verfassungsgericht
Artikel
Irakisch-Kurdistan: Auf dem Weg in die Unabhängigkeit?
Biografie
Serdar Karakoç
Artikel
Die Lage in den kurdischen Gebieten Referat von Inga Rogg (Neue Zürcher Zeitung) im SEM vom 4. Dezember 2018
Bibliothek
Die Autonome Region Kurdistan
Bibliothek
Verfolgung und Diskriminierung von Christen 2019
Artikel
Kurdistan - ein ungelöstes Problem im Mittleren Osten
Biografie
Fevzi Özmen
Biografie
Dilan Yeşilgöz
Biografie
Hüseyin Aykol
Biografie
Ismail Küpeli
Artikel
Widerstand der Kurden gegen den IS: Neue Chancen für die Unabhängigkeit
Bibliothek
Muttersprachlicher Unterricht in kurdisch Entwicklung von Unterrichtsmaterialien
Biografie
Halil Öztoprak (Xalil Alxas)
Biografie
Saya Ahmad
Bibliothek
Wiener Jahrbuch für Kurdische Studien
Biografie
Leyla Îmret
Ordner
Biografie - Geschlecht - Männlich Biografie - Nation - Kurde Artikel - Provinz - Nord-Kurdistan Artikel - Provinz - Süd-Kurdistan Artikel - Provinz - West-Kurdistan Bibliothek - Provinz - Außerhalb Bibliothek - Provinz - Deutschland Artikel - Provinz - Deutschland Artikel - Provinz - Netherlands Biografie - Persönlichkeitstyp - Schriftsteller

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Generationszeit Seite: 0.203 Sekunde(n)!