شوێن: شاری #میاندواو#
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1939
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: وێنەیەکی دەگمەن و مێژوویی لە شاری میاندواو، ساڵی 1318ی هەتاوی و 1939ی زایینی، کەسایەتی ناسراوی موکریان خوالێخۆشبوو مەجید خانی میرموکری و له ڕاستەوە دانیشتوو: (هاوسەری نازەنین خانمی ئەمیری و خوشکەزاکەی شازدە بوداغ)، خانمی موجتەهیدی کچی ماەبەگم خانمی میرموکری و عەبدولحوسێن میرزا فەرمانفەرما سیاسەتوان و له نەوەکانی فەتحعەلی شای قاجار کە له ساڵی 1908 له دوای هێرشی فەریق پاشای عوسمانی بووە بە والی #مەهاباد# و لەگەڵ ماەبەگم خانمی کچی حەسەن خانی میرموکری زەماوەندی کردووە و ئەم کچەیان بووە، هەروەها شایانی ئاماژەیه کە بنەماڵەی میرموکری له نەوادەی حاکیمی ناوداری کورد بوداق سوڵتانی موکرین، بۆ نمونە مەجید خان کوڕی شوجاع سوڵتان کوڕی حەسەن خان کوڕی ڕەحمەتوڵڵا خان کوڕی سوهراب خان کوڕی بوداق سوڵتانی موکری کوڕی شێرخان کوڕی شێخ حەیدەر بەگی دووهەم کوڕی ئەمیر پاشا مەشهوور بە میرەبەگ کوڕی حەیدەر خانی یەکەم کوڕی ڕۆستەم بەگ کوڕی باباعومەر کوڕی سەیفەددین خانی موکرییە.
ناوی وێنەگر: (نەناسراو)
[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 600 mal angesehen