ناو: محەمەدڕەزا
نازناو: ستارە
ناو بە فارسی: محمدرضا ستاره
ڕۆژی لەدایک بوون: #16-02-1974#
ڕۆژی کۆچی دوایی: #02-07-2022#
شوێنی لەدایکبوون: #بیجاڕ#
شوێنی کۆچی دوایی: #تەهران#
$ژیاننامە$
پڕۆفیسۆر محەمەدڕەزا ستارە مامۆستای زانکۆی کوردستان لە شاری #سنە#. ناوبراو یەکێک لەو مامۆستایانە بووە کە لە ڕشتەی فیزیکی تیۆری لە ئاستی نێودەوڵەتیدا ناوبانگی هەبووه.
دکتورای لە فیزیکی تیۆری هەبووە و ئەندامی دەستەی زانستیی گرووپی فیزیکی زانکۆی کوردستان بووە
ناوبراو لە ماوەی ژیانیدا 142بابەتی لە بواری فیزیکی تیۆری وەک: شەپۆلەکانی ئێلێکترۆموگناتیس و گەردوونناسی و چەند بواری دیکەدا چاپ و بڵاوکردووەتەوە.
ئەو مامۆستایە سەرەتای مانگی ئایاری ئەمساڵ (2022) لە ڕێگەی #بیجاڕ# - #دیواندەرە# لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا بەسەختی بریندار ببوو. دوای 10جار نەشتەرگەری، سەرئەنجام ڕێکەوتی#02-07-2022# ماڵاوایی لە دنیای زانست کرد. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,967 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!