دۆشاوی تووتڕک (شۆکی دڕوو)
تووتڕک دەوەنێکی دڕکاوی چڕە، لق و پۆپەکانی بەتووندی بەیەکداچوون، لە گەرمیان و کوێستانی وڵاتی کوردستاندا لە قەراغی چەم و ڕووبارەکاندا بوونی هەیە. بەرەکەی بەشێوەی هێشوو دەگرێ، لەکاتی پێگەیشتندا ڕەنگی ڕەش دەبێت.
چۆنێتی درووستکردنی دۆشاوی دڕوو:
نزیکەی پێنج کیلۆ دڕوو دەهێنرێ، دوای شتەوەی لە ئاودا، بە پەڕۆی خام دەگوشرێ و ئاوەکەی دەگیرێ، پاشان دەکرێتە مەنجەڵەوە و کاژێرێک لەسەر ئاگرێکی هێواش دادەنرێ، کەمێک شکری تێدەکرێ تا بەتەواوی وردەوردە خەست دەبێت.ەوە، دواتر دادەگیرێت تا سادر دەبیتەوە، ئینجا دەبێت.ە دۆشاوی تووتڕک، ڕەنگێکی سووری کاڵی هەیە و تامی شیرینە و بۆ خواردن ئامادە دەبێت. هەتا بڕی کوڵان و شەکری زیاتر بێ، خەستتر و شیرینتر دەبێت.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 498 mal angesehen