رووداو دیجیتاڵ
عەلی توڵابی بە دەنگی خەڵک بووە یەکەمی وەرزی سێیەمی بەرنامەی عەسری جەدید یان چاخی نوێ. پێنج ملیۆن و 562 هەزار و 453 کەس دەنگیان بەو مێرمنداڵە دەنگ خۆشەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا.
بەرنامەی چاخی نوێ بەرنامەیەکی پڕبینەری میدیای ئێرانە، تایبەتە بە کێبڕکێی نێوان بەهرەمەندانی بوارە جیاوازەکان. تاوەکو قۆناخی پێش کۆتایی، لیژنەی داوەران و لە قۆناخی کۆتاییشدا، خەڵک کەسی یەکەمیان هەڵبژارد.
عەلی توڵابی، براوەی بەرنامەی چاخی نوێ دوای سەرکەوتنی گوتی، ڕۆژێک هیوام ئەوە بوو بێمە ئێرە و گۆرانی بڵێم. هەموو هیوام ئەوە بوو لە قۆناخی تاقیکردنەوە دەربچم. هیوام ئەوە بوو لە بەڕێز کارێن هومایونفەر دەنگی سپی وەربگرم. سوپاسی خوا دەکەم کە بە دلۆڤانیی خەڵک و دەستەی داوەران، منی گەیاندە ئێرە. بۆ ئەوە هاتبووم ببینرێم و هەر قۆناخی یەکەمیش بۆم بەس بوو. دووبارە سوپاس بۆ خوا، بە چاکەی خەڵک و داوەرەکان گەیشتمە قۆناخی کۆتایی و بوومە یەکەم.
عەلی توڵابی خەڵکی شاری کویەشتی لوڕستانە؛ ساڵی 2009 لەدایکبووە و لە تەمەنی پێنج ساڵی، بەهرەی ئاواز و گۆرانی گوتنی لەلایەن خوشکە گەورەکەیەوە دۆزراوەتەوە. لە 10 ساڵیدا چووەتە فێرگەی مۆسیقا و جگە لە دەنگ خۆشییەکەی، شارەزابوونی لە میوزیک و شێوازی گۆرانیگوتن سەرنجەکانی زیاتر ڕاکێشاون. ئەو دەڵێت، هیوایەتی ئەوەیە ببێتە میوزیسیەنێکی گەورە.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,064 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!