ناو: عەبدولڕەحمان
نازناو: شێخ سەیدا
ساڵی لەدایکبوون: 1934
رۆژی کۆچی دوایی:#18-06-2020#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی#گورگەدەر#
شوێنی کۆچی دوایی: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
شێخ سەیدا لە ساڵی 1934 لە گوندی گورگەدەری شارباژێڕ لە دایکبووە، له بنەماڵەی حاجی شێخ محێدینی گورگەدەرن و دەچنەوە سەر بنەماڵەی(خەرگە ڕەش) کە نزرگەکەی لە ناو دێی گورگەدەر دایە.
شێخ سەیدا بە گەنجی و له سەرەتای ساڵانی پەنجاکاندا هاتوەته شاری سلێمانی و له گەڕەکی مەڵکەندی نیشتەجێ بووە و لە ناسنامەدا ناوی عەبدولڕەحمانە بەڵام هەر به شێخ سەیدا بانگ کراوە و ناسراوە، خاوەنی پێنج برا و سێ خوشک بووە، ساڵی 1953 خێزانی پێکهێناوە و خاوەنی کوڕ و کچێک بووە لە خێزانی یەکەم.
وە ساڵی 1965 خێزانی دووەمی پێکهێناوە و لەویش خاوەنی سێ کوڕ و چوار کچە، واتە چوار برا و پێنج خوشکن.
شێخ سەیدا خەریکی نانەوایی و کاری سەرپێی بوو تا ساڵی حەفتاکان لەگەڵ هاوڕێیەکی زۆر نزیکی بە ناوی ئیسماعیل دەستیان کرد بە پیشەی زەڕەنگەری و نزیکەی پەنجا ساڵ لەم پیشەیەدا کاری کردووە و دوکانەکەی لە حەوزە وشکەکه بوو لە گوزەری زەڕەنگەرەکان، پیاوێکی کۆڵنەدەر بوو لە کەسابەتدا و حەزیشی بە سیاسەت دەکردوو کادری پارتی بوو لە ساڵی 1975 لەلایەن دەزگای مخابەراتی عێراقەوە گیراوە و پاش ساڵێک ئازادکرا، لەڕۆژی هەینی 18-06-2020 لەتەمەنی 86 ساڵیدا بەنەخۆشی کۆچی دواییکردوو لە گردی سەیوان بە خاک سپێردرا[1].
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 432 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!