بابەت: وەرزشی
یۆگا چالاکییەکی دەروونی و جەستەییە، کە مێژوویەکی دێرینی هەیەو 5000 ساڵ لەمەوبەر لەلایەن فەیلەسوفەکانی ئەوکاتەی هندستانەوە ئەنجام دراوە.
یۆگا وەک وەرزشێک و چالاکییەکی ڕۆژانە، کە خەڵکانێکی زۆر پێوەی سەرقاڵن و ئەنجامیدەدەن بەچەند شێوازو ستایلی جیاواز ئەنجامدەدرێت، لەئەنجامیدا هەناسەدانێکی قووڵ و پشوویەکی درێژت پێدەبەخشێت.
بەپێی ئامارەکان لەساڵی 2008 نزیکەی 16 ملیۆن کەس لەویلایەتە یەکگرتووەکان ئەمریکا ڕاهێنانی یۆگا دەکەن، کە ساڵانە 7.5 ملیۆن دۆلار خەرجدەکەن بۆ ئەنجامدانی ئەو وەرزشە.
توێژینەوەکان لەزانکۆی هارڤەردی ئەمریکی دەریانخستووە، کە وەرزشی یۆگا جگە لەوەی خۆراکێکی ڕووحییەو سودێکی زۆر دەگەیەنێت بەلەش و ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ، هەروەها ئەنجامدانی یارمەتی ئاسودەکردنی ڕ وح و دەروون دەدات لەهەمان کاتدا سودێکی زۆری هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ و دەیپارێزێت لەنەخۆشی.
لەگەڵ ئەوەش ئەنجامدانی یۆگا دەبێتە هۆی چارەسەری خەمۆکی و دورەپەرێزی و دورخستنەوەی مرۆڤ لەبارە دەروونییە خراپەکان و دەبێتە هۆی لەناوبردنی نەخۆشییەکانی گەدە و نەهێشتنی کەمخەوی و یارمەتی کەمکردنەوەی پەستانی خوێن دەدات.
توێژەران ئاماژە بەوەش دەکەن، ڕاهێنانی یۆگا هاوسەنگییەک دروستدەکات لەنێوان باشتربوونی باری ڕۆحی و تەندروستی مرۆڤ و سەرەڕای ئەوەی یۆگا چەند سودێکی تەندروستیشی هەیە بۆ لەشی مرۆڤ.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 663 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!