دەقی بەیاننامەکە:
بەرێزان / سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان.
بەرێزان، وەک کۆمەڵناسان، دەروونناسان، توێژەرانی کۆمەڵایەتی و دەروونی ڕایدەگەیەنین کەهۆکاری زیادبوونی کوشتن و توندوتیژی، چارەسەرنەکردنی کێشە کۆمەڵایەتی و دەروونییەکانە، کە ڕۆژ بەرۆژ لەزیادبووندان.
هۆکاری چارەسەرنەکردنی کێشەکان، نەبوونی سەنتەری توێژەرانی کۆمەڵایەتی و دەروونییە لەگەرەکەکاندا، هەروەها دانەمەزراندنی دەرچووانی کۆمەڵناسی و دەروونناسی و کاری کۆمەڵایەتییە، وەک ئەوە وایە کە نەخۆشی کۆرۆناو کۆلێرا بڵاوبووەوە، نەخۆشخانەو پزیشکمان نەبێت!!
وەک پسپۆری بوارە کۆمەڵایەتی و دەروونییەکان و ئەمانەتی زانستی و پیشەیی، بۆ چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتی و دەروونییەکان و کەمکردنەوەی دیاردەی کوشتن و توندوتیژی داوا لەبەرێزتان دەکەین کە:
1- لەهەموو گەرەکێکدا چۆن نەخۆشخانەو قوتابخانە هەیە، سەنتەری خزمەتگوزاری دەروونی و کۆمەڵایەتی دابمەزرێنن و ستافێک لە دەروونناس و کۆمەڵناسی بۆ دابنێن.
2- لەهەموو قوتابخانە، زانکۆ و پەیمانگایەکدا، توێژەری دەروونی وکۆمەڵایەتی دابمەزرێنن.
لەگەڵ ڕێزدا
کۆمەڵەی کۆمەڵناسان و دەروونناسانی کوردستان
#سلێمانی#
30/6/2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,094 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!