لە کاتی کارکردنی کرێکاران لە کێڵگەیەکی پەتاتە لە گوندی گربدەو لە سنووری شارۆچکەی #بەردەڕەش#، بەردێکی مێژوویی دۆزرایەوە کە بە نووسینی بزماری نەخشێندراوە. پانیی بەردەکە 40 سانتیمەتر و درێژییەکەشی 50 سانتیمەترە، بەگوێرەی شوێنەواری #ئاکرێ#، مێژووەکەی بۆ سێ هەزار ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە.
هیوا شەمال، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی گوت: لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆڕ و هونەرییەوە لێکۆڵینەوە لەسەر بەردەکە دەکرێت بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی زانستی دیاریبکرێت کە مێژووەکەی بۆ کەی دەگەڕێتەوە.
بەردەکە ڕۆژی 29-07-2022 لە کاتی کارکردنی کرێکارەکان لە کێڵگەیەکی پەتاتە دۆزراوەتەوە، عومەر حسێن، شوێنەوارناس لەبارەی قەبارە و شێوازی نووسینی سەر بەردەکە بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی گوت، چوارگۆشەیە و مێژووەکەی بۆ سەردەمی ئاشوورییەکان دەگەڕێتەوە.
بەشیر ئەحمەد، پاسەوان لە بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری ئاکرێ دەڵێت: گردی ئاوا [شوێنەواری] لە سنووری بەردەڕەش زۆرە و دەشڵێت، چەندین جار لەلایەن قایمقامەوە ئاگادارکراونەتەوە کە کار لەو زەوییانە نەکەن، بەڵام بەگوتەی ئەو، ئەو زەوییانە کشتوکاڵین و خەڵک بۆ مەبەستی کشتوکاڵ بەکاریان دەهێنن.
لە سنووری هەردوو قەزاکانی ئاکرێ و بەردەڕەش، زیاتر لە 500 ناوچەی مێژوویی و شوێنەواری تۆمارکراون، ئەوە جگە لە چەندین ناوچەی دیکەی شوێنەواری کە تاوەکوو ئێستا تۆمار نەکراون.
عومەر حسێن، شوێنەوارناس باس لەوەش دەکات کە لە ئێستادا دوو تیمی شوێنەواری ئیتاڵی و فەرەنسی لێکۆڵینەوە لە ناوچە شوێنەوارییەکانی سنوورەکە بەتایبەت گوندی ئامیان، گردی شوێنەواریی ئاسنگران لە گوندی پیرچاوش و چەند شوێنێکی دیکەی شوێنەواری لە سنوورەکە دەکەن، دەشڵێت، لە مانگی داهاتوودا لێکۆڵینەوەکانیان فراوانتر دەکەن.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,287 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!