کاتیبی فیکرم لە دڵدا دیققەتێ ئینشا دەکا
جوستوجۆ بۆ سەتربەندیی کاغەزی میرزا دەکا
ئەحمەقە لەقلەق، ئەگەر تەرکیبی نیسبەت دا بە ئەو
وشتر ئەر بێت و بڵێ (وەک ئەو دەڕۆم) بێجا دەکا
زۆر نییە گەر ساقی عووجیان کرد بە جیسری ئاوی نیل
ئیستیخوانی دەستی میرزا، پول لەسەر دەریا دەکا!
ناکەوێتە سەر سەری سایەی هوما، تا وا نەبێ
لووتی پاپاخی لەگەڵ سەقفی فەلەک دەعوا دەکا
گەر لەلای زەوجەی لە شەودا بێت و هەستێ بۆ عەمەل!
قامەتی میلێ لە دەرگانەی حەرەم بەرپا دەکا [1]
#دیوانی سالم#
#سالم#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 761 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!