بە ئەلفابێتی #ئەرمەنی# نووسراونەتەوه و دوای ساغکردنەوەیان وەردەگێڕدرێن بۆ سەر زمانی ئینگلیزی
حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە بە سەرۆکایەتی شاندێکی وەزاری لە #یەریڤان#ی پایتەختی ئەرمینیایە، ئەمڕۆ لە دووەم ڕۆژی چالاکییەکانی شاندەکەیاندا، سەردانی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەرمینیای کرد و بڕیاریشی دا، ژمارەیەک دەستنووسی کورد دوای ساغکردنەوەیان لە سەر ئەرکی وەزارەت چاپ بکرێن.
له و سەردانەدا، کە ئەرشەک مانۆکیان، کونسوڵی گشتیی ئەرمینیا لە هەرێمی کوردستان یاوەریان بوو، شاندی وەزارەتی ڕۆشنبیری لە لایەن دایڤید بۆغۆسیان، بەڕێوبەری مۆزەخانەی مێژوویی ئەرمینیا و ستافی مۆزەخانەکەوە پێشوازیان لێکرا.
دواتر شاندەکە سەردانی گەلەری نیشتمانی ئەرمینیایان کرد و لە لایەن خاتوو مارینا هاکۆبیان پێشوازییان لێکرا و بەشەکانی گەلەرییەکەیان بەسەرکردەوە و وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دیاری وەزارەتی بەخشییە گەلەرییەکە.
لە درێژەی چالاکییەکاندا، شاندی وەزارەت سەردانی پەیمانگەی لێکۆڵینەوەی دەستنووسە کۆنەکانی ئەرمینیای کرد و لە لایەن ڤاهان گیڤۆندیان پێشوازیان لێکرا.
دوای بەسەرکردنەوەی بەشەکانی پەیمانگەکە، شارەزا و کوردناسی ئەرمەنی د. گۆڕ، لە سیمینارێکدا وردەکاری لە بارەی پێنج دەستنووسی کوردی پێشکەشکرد، کە بە ئەلفابێتی ئەرمەنی نووسراونەتەوه و پەیمانگەکە ساغیان دەکاتەوە و وەردەگێڕدرێن بۆ زمانی ئینگلیزی.
له و میانەیەدا، وێڕای ستایشکردنی ئه و هەنگاوەی پەیمانگەکە، حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ کردنەوەی بەڕێوبەرایەتییەکی گشتیی لە هەرێمی کوردستان بە مەبەستی پاراستنی دەستنووسەکان و ساغکردنەوەیان.
لە بەشێکی دیکەی وتەکەیدا، وەزیری ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڵێنی دا، دوای ساغکردنەوە و وەرگێڕانی دەستنووسە کوردییەکان، ئەرکی لە چاپدانیان بگرێتە ئەستۆ.[1]
Kurdipedia ist nicht verantwortlich für den Inhalt dieser Aufnahme, sondern der Eigentümer. Gespeichert für Archivzwecke.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,270 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!