جۆری وشە: ناو
واتا: ئیبراهیم • برایمۆک
برایمۆک [برایمی مەلا زێندینان]
– چیرۆکێکی کۆنی کوردەوارییە کە بە بەیت نووسراوەتەوە بە ناوی (برایم) نۆکەری ئاغای خۆی بووە حەزی لە خاتون پەریخانی کرد کە خوشکی ئاغای بووە، پێی زاینەوە برایمی بە چلەی زستانێ دەرکردووە.
– ناو بەیتەکەیە بە ناوی برایمۆک
– بریتییە لە ڕۆژە هەرە ساردەکەی حەوتە ساردەکەی بەند و بەندەرفە
– بۆ دەرکردنی کەسێ بەکاردێ، لە کوردەواری ئەگەر یەکێک دەرکرا دەڵێن بەدەردی برایم چوو
– بۆ هەڕەشە بەکاردێ، ئەگەر ئاغایەک هەڕەشەی لە مسکێنێکی دەکا دەلێ وەک برایمۆکی بەچلووان دەرت [1]
نموونە لە هۆنراوەدا:
مانگی (کانوونێ بەچلوان دەرکرام)
وەک (برایم) لەو وڵاتە ڕاونرام
#هێمن موکریانی#
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Hinweis: Kurdipedia möchte "alle" kurdischen Wörter und Phrasen aus allen Dialekten sammeln.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 247 mal angesehen