ناونیشانی پەڕتووک: نووسینەوەی نیشتمان
ناوی نووسەر: #جەمال نەجاری#
چاپخانە: خانی
دەزگای پەخش: گرووپی هونەریی گرافیکورد
ساڵی چاپ: 2020
ژمارەی چاپ: یەکەم
دەفتەرە شیعری نووسینەوەی نیشتمان، دەبێتە دەنگی نەوەیەکی شەکەت و ئاوارە، کە دووری لە نیشتمان ئەگەرچی کۆڵی پێ نەداوە بەڵام بڕستی لێ بڕیوە. ئەو نەوەیە پێویستی بە پشوو هەیە، پشوویەک لە باوەشی نیشتماندا. سەفەر لەدوای سەفەر و غوربەت لەبان غوربەت هەناسەی ئەم نەوەیەی سوار کردووە. ئەم نەوەیە بووەتە قوربانیی شەڕی نێوان ئەڤینی نیشتمانێکی بێناز و غوربەتی وڵاتێکی نامۆ. سەیر لەوە دایە چارەنووسی ئەم نەوەیە ڕەنگدانەوە و دەنگدانەوەی چارەنووسی هەموو ئەو نەوە وڵاتپارێزە یەک لە دوای یەکانەیە کە بە درێژایی مێژووی دووسەد ساڵی دوایی کوردستانەکەمان ڕێگای هەندەرانیان گرتە بەر تا خەمی نیشتمانی پیر و بێدەسەڵات نەیانپڕووکێنێت، هەر لە نالییەوە تا دەگاتە حاجی قادر، هەر لە هەژار و هێمنەوە تا دەگاتە فەرەیدوون ئەرشەدی و جەمال نەجاری.[1]
Hinweis: Die PDF-Datei für dieses Buch ist nicht verfügbar, bitte helfen Kurdipedia, diese Datei zu erhalten! Buch senden Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 211 mal angesehen