ناو: مستەفا
ناوی باوک: بایز سلێمان
نازناو: مستەفا ڕەنجەڕۆ
نووسینی: #خالید عومەر عوسمان#
مستەفا ڕەنجەڕۆ-مۆسیقا ژەن
ناوی تەواوی (مستەفا بایز سلێمان)ە، ساڵی 1965 لە شاری #هەولێر# گەڕەکی #تەیراوە# لەدایکبووە، قوتابی کۆلێژی هونەرە جوانەکان بوو لە قۆناغی سێ بووە بەڵام تەواوی نەکرد نەخۆش کەوت و کۆچی دوایی کرد، ساڵی 1983 دەستی بەکاری هونەری کردووە، دەستەی دامەزرێنەری تیپی مۆسیقای چرۆ بووە لەگەڵ هونەرمەندان (#سالار حەسەن# -نەجمەددین بایز-هندرێن ئۆرگ-عەدنان ئیقاع)، ساڵی 1983 کۆمەڵێک گۆرانی بۆ هونەرمەند (جەوهەر سابیر) تۆمار دەکەن، ساڵی 1984 لەگەڵ تیپی مۆسیقای کۆشکی هونەر (دارالفن) چەند بەرهەمێک تۆمار دەکەن بۆ تەلەڤزیۆنی کەرکووک بە سەرپەرشتی مامۆستا نەجات عەساف بۆ گۆرانیبێژان (محەمەد عەزیز-سدیق عوسمان-عەبدوڵڵا کەریم)، ساڵی 1996 دەستەی دامەزرێنەی تیپی مۆسیقای ڕەسەن بووە بە سەرپەرشتی مامۆستا شێرزاد سەرسپی و چەندین گۆرانی تۆمار دەکەن بۆ گۆرانیبێژان (#عارەب عوسمان# -شێرزاد چاوشین-#جەلال سەعید# ) هەروەها بەرهەمی کۆراڵ، ساڵی 2000 وەک نواندن بەشداری کردووە لە درامای (پاداشت) لە دەرهێنانی هونەرمەند (سلیمان گەڵاڵی) بوو بۆ تەلەڤزیۆنی هەرێم. ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە ڕۆڵی ئەسکەندەر ساڵی 2001 بەشداری ڤیستیڤاڵی کردووە لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات وەکوو (فەرەنسا-ئوسکوتلەندا-بەریتانیا-ئەڵمانیا-جۆرجیا-مەغریب-تورکیا)، چەندین ئاهەنگی گۆرانی و مۆسیقای لەگەڵ کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردی لە هەولێر و بەغدا ئەنجامداوە و سەرپەرشتی کردووە وەکوو سەرۆک تیپ، لە #27-03-2017# بە نەخۆشی کۆچی دوایی کردووە.
ئەم ژیاننامەم لە هونەرمەند (سالار حەسەن) وەرگرتووە لە 22-09-2021 بە هاوکاری هونەرمەند (جەوهەر ئەنوەر)[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 90,088 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!