ئایینی مراز
هاتم یێک هاتم دوو... سوڵتان عەوڵا بەرەو توو
مرازی کوڕان عاسر کەی...ئەگەر درەنگ و ئەگەر زوو
دری بابی نەرم کەی... بمداتێ مەمک هەروو
هاتم دوو هاتم سێ...سوڵتان عەولا کەتمە ڕێ
مرازی کوڕان کوڕان عاسر کەی... ئیشمان بکەی جێ بە جێ
دری بابی نەرم کەی... بمداتێ چاوی خەجێ
هاتم سێ هاتم چار...سوڵتان عەوڵا کردمە غار
مرازی کوڕان عاسر کەی... ئەگەر شیرین و ئەگەر تار
دری بابی نەرم کەی.. بمداتێ ناسک و نازدار[1]