چوار پێ لە حەوا، پشتی لە ئەرزی
لێی ئەدەی فڵتانی فڵتی.
چوار پێ لە حەوا، مەبەستی لە مەشکەیە کە چوار پەلی بۆ سەرەوە، بە سێپایەکی دار دا هەڵدەواسرێت، پشتی لە ئەرزی، واتە: پشتی مەشکەکە ڕووی لەخوارەوەیە، مەبەست لە زەوییە، لێی ئەدەی فڵتانی فڵتی، مەبەست لە کاتی ژەنینی دۆیە بە مەشکە، دۆکەی ناوی دەنگێکی لێوەدێت، مەتەڵەکە بە فڵتەفڵت چوواندوویەتی. وەڵام (مەشکە ژەنین) . [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 474 mal angesehen