ناو: حەمیدە
ناوی باوک: #ئەحمەد موختار جاف#
ناوی دایک: فاتمە غەفوور
حەمیدەخان
لە دایکبووی سییەکانە لە کۆشکەکەی پاشای باپیر و باوکی لە هەڵەبجەی پایتەختی جاف لەدایک بووە، کچی ئەحمەد موختار بەگی جاف شاعیرە، دایکیشی فاتمە خانی کچی مەلا غەفووری گەورەی هەورامیە، منداڵ بووە باوکی لە سەر ڕووباری #سیروان# شەهیدی دەکەن، ئەمان چەند خوشک و برایەک بوون لە ماڵی پاشا گەورە دەبن بە منداڵی دەبرێتە بەرخوێندن.
حەمیدەخان لە ناوەڕاستی پەنجاکان شودەکات بە حەمەبەگی داودبەگی حەمەسەعید بەگی وەسمان پاشا کە ناسراوە بە (حەمە بەگی داودبەگی) عەبابەیلێ..لەساڵی (1957) لە شاری هەڵەبجە دەگوازنەوە بۆ شاری بەغداد بەمەستی خوێندن، تا ساڵی (2006)لەبەغداد دەمێنێننەوە. پاشان دێنە #سلێمانی# و ئەوروپا.
نزیکترین نەوەی وەسمان پاشا و #عادیلە خانم#ە کە لە ژیاندا مابێت. بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە کاتی فیستیڤاڵەکانی جاف یان دیوەخانەکانی جاف، کەلێرەو لەوێ دەکرێت بەناوی جافەوە، کەچی ئەم بنەماڵە بانگ ناکرێت ئەسڵەن هەر باسیش ناکرێت، کە ئەمانە پاشا و پاشازادەی جاف بوون. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 616 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!