موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر فشارەکانی بۆ سەر #بەرهەم ساڵح# سەرۆک کۆماری ئێراق زیادکردووە و دوو داواشی ئاڕاستە کردووە.
بەقسەی سەرچاوەیەکی باڵای سیاسی لە #بەغدا# بۆ بوار، دوای ئەوەی سەدر سەرکەوتوو نەبوو لە فشارەکانی بۆ سەر ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ئێراق، بەوەی بڕیاری هەڵوەشانەوەی پەڕڵەمان بدات، دەستی بە فشار بۆ سەر بەرهەم ساڵح کردووە.
هەر بەقسەی سەرچاوەکە موقتەدا سەدر ئەم جارە دەیەوێت لە ڕێگەی بەرهەم ساڵحەوە، ئامانجەکەی بهێنێتە دی، بۆ هەڵوەشانەوەی پەڕڵەمانی ئێراق و بۆ ئەو مەبەستەش دوو داواشی ئاڕاستەکردووە.
سەرچاوەکە لەبارەی ناوەرۆکی داواکان بۆ بوار ئاشکرایکرد، کە داوای یەکەم ئەوە بووە، بەرهەم ساڵح وەک سەرۆک کۆمار، دەسەڵاتەکانی بەکاربهێنێت، بەئاڕاستەکردنی داوایەک لەگەڵ سەرۆک وەزیران بۆ هەڵوەشانەوەی پەڕڵەمانی ئێراق، ئەگەر نا دەبێت دەست لە کارکێشانەوە پێشکەش بکات.
ئەمە لەکاتێکدایە، هەفتەی ڕابردوو سەدر بەرنامەی دانابوو، بۆ ئاڕاستەکردنی خۆپیشاندانەکان بۆ بەردەم کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار لە بەغدا، دوای ئەوەی بەرهەم ساڵح پێشنیازی کردبوو، کە کۆبوونەوەی پەڕڵەمان بهێنرێتە کۆشکی سەلام. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 883 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!