ئەگەر موو بە بەخت ئەبوو، کەچەڵ بەدبەخت ئەبوو.
ئەگەر موو بەبەخت ئەبوو، بزن لەسەر تەخت ئەبوو.
موو: بۆ ڕیشی پیاو یان مووی جەستەی بزن لە زمانی کوردیدا بەکاردێت، واتە: مەرج نییە کەسێک سەر و ڕیشی هەبێت ئیتر کەسێکی تەواو و بەهۆش و بیر بێت، لە ساتە پڕ لە تەنگەژە و لێڵەکاندا خاوەن بڕیار بێت و بتوانێ خۆیی و دەوروبەری ڕزگاربکات، کورد وتەنی ئەگەر موو پێوانە بێت، ئەوا بزن لە هەمووان موودارترە، لە کۆمەڵگەدا کەسی هەرزەکار هێشتا تەمەنی موو لێهاتنی نییە یان کەچەڵ کە موو لە جەستەی ناڕوێت، لەوانەیە کەسی زۆر بەهۆش و گۆش بن.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 471 mal angesehen