ناونیشان: پاشای هەسارەکان بە چاوەکانی تەلەسکۆپی جێمس وێب
نووسەر: #لوقمان حەوێز#
ئەم دیمەنەی ئێرە نوێترین وێنەی پاشای هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆرە، جوپیتەر (موشتەری) بە چاوەکانی تەلەسکۆپی جێمس ویب.
ئەمە نوێترین دیمەنی هەسارەی جوپیتەرە کە هی بەر لە دوو هەفتەیە و بە هاوێنەکانی جێمس وێب و سێ کامیراکەی سەر تەلەسکۆپەکە گیراوە، وێنەکە هی شەبەنگی تیشکەکانی خوار سورە لە کورتەوە بۆ درێژ، ڕەنگە جیاوازەکان ئەوڕۆڕا یان شەفەقی جەمسەری نین بەڵکو پێکهاتە جیاوازەکانی سەر ڕووەکەی و نێو بەرگە هەواکەی نیشاندەدات، هەروەها لەڕێی شەبەنگەکانی تیشکی خوار سور پلەی گەرمی بەشەکان و بەرگە هەواکەشی زۆر بەوردی دەزانرێت، لەڕاستیدا ئەم وێنەیە بڕێکی زۆر لەداتاشی لەگەڵدایە سەبارەت بەو پێکهاتانەی سەر ڕوو و نێو بەرگە هەوای هەسارەی موشتەری.
شەبەنگەکانی تیشکی خوار سور بەچاوی ئاسایی نابینرێن بەڵام ئەم وێنەیەی ئێرە دیمەنی هەسارەکەیە دوای گۆڕینی شەبەنگی تیشکەکانی خوار سور بۆ فۆرماتێک بەجۆرێک بتوانین بەچاوی ئاسایی هەموو وردەکاریەکانی جوپیتەر ببینین. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 382 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!