پەڵەکڕەش، وشەیەکی کوردیی لەبیرکراوە. وەک هەزاران وشەی تری کوردی، جاروبار تەنیا بەسەر زاری کەسانی ساڵمەندی سنوورەکەمانەوە ماوە و دەبیسترێت.
وشەکە، تایبەتە بە دیاردەی سروشتیی بەفربارین و بەمانای پەڵەخاکی دەرکەوتووی ناو بەفر دێت، واتا، بە ڕووبەرێکی بچووکی ڕەشانگ دەگوترێت.
یان ڕوونترە بڵێین، کاتێک شوێنێک بە تەواوی بەفر دایپۆشیوە، بەڵام دوای چەند ڕۆژێک، خاڵ-خاڵی ڕەشی لێ پەیدا دەبن، بەوە دەگوترێت پەڵەکڕەش.
جیاوازیی نێوان ڕەشانگ و پەڵەکڕەش ئەوەیە، ڕەشانگ
ڕووبەرێکی گەورە و بەرینی خاکە، کە بەفرەکەی چۆتەوە و تواوەتەوە، بەڵام پەڵەکڕەش بە ڕووبەرێکی بچووکتر دەگوترێت.
کە بەفرەکەی تواوەتەوە.
نموونە:
دوو ڕۆژی دی، ئەو شاخە، پەڵەکڕەشی لێ پەیدا دەبن.
دەربارەی چۆنیەتیی سازبوونی وشەکە، دوو بۆچوونم هەن.
1- دەشێ، سەرەتا بەڵەکڕەش بووبێت و دواتر هێدی هێدێ گۆڕدرابێت بۆ پەڵەکڕەش
لێرەدا، بەڵەکڕەش واتا، ڕەش بەڵەک ڕەش و سپیی تێکەڵاو.
نمونە: مەڕێکی ڕەشبەڵەکم هەیە
2- دەشگونجێت، لە هەرسێ پاژی پەڵە+ک+ڕەش پێک هاتبێ.
٭ پەڵە: واتا، لەکە، خاڵ، پنۆک
٭ ک: پاشگری ناسینەوەی ناو
٭ ڕەش: ڕەنگی ڕەش، دژی سپی
هەمووی، واتا، پەڵەپەڵەی ڕەشی زەویی بە بەفر داپۆشراو.[1]
Hinweis: Kurdipedia möchte "alle" kurdischen Wörter und Phrasen aus allen Dialekten sammeln.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 93 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!