پیفۆک (پیشۆک): ڕووەکێکی سروشتی پیازی خۆڕسکە لە زوورگ و تەلان و بەرزایيەکان شین دەبێت، لە مانگی شوبات تا ئادار گەشەی دەردەکەوێ، گەڵاکانی باریک و سەوزن و هێڵی سپی لەناودا هەیه و قەدیان پیازییه لە ناو خاکدایه چينێکی ڕیشاڵی ڕەنگ زەردی خورمایی بەرەکە دادەپۆشێ، ڕەگی ڕیشاڵيە، بەرەکەی قەدێکی خڕه و سپيه و خواردنی خۆشە، لە ناوەڕاستی پایز کۆمەڵێ گوڵی سپی لە شێوەی زەعفەران دەردەکات، بێ بۆنە.
بەرەکەی لە سەرەتای بەهار لەژێر زەوی پێ دەگات کە بەقەدی ژێر زەوی دادەنرێت، بەرێکی سپی شیرین و شیرییه، وەک پیاز به شانەی تۆڕی ڕەنگ خورمایی داپۈشراوە (10-15) سانتیمەتر لەژێر زەویدا دەبێت، به (پيشەقان) بەهاران مێرد منداڵ و کچان دەيکەن، گەڵاکانی باریک و سەوزن لەسەر زەوین هێڵی سپی باريکی تێدان، لەپایزدا گوڵی سپی
دەکات گوڵەکانی لەو پايزەدا لە #دەشتی هەولێر# لە زوورگ و تەلان و چیای #قەرەچوغ# که وەرزی بێ گوڵيە، ئەو ڕووەکه گوڵ دەکات، بەڵام بۆنی زۆر نيه، لەناو جووتيارانی دەشتی هەولێر واباوه هەر کاتێک پیفۆک گوڵی کرد مامز (ئاسک) بێچووەکەی لەشیر دادەبڕێت. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,214 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!