دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو لە یەکەم بەشداریکردنیان لە خولی نایابی کوردستان توانیان پلەی سێیەم بە دەستبهێنن، بۆ ئەم وەرزە یانەکە لە بارودۆخێکی خراپدایە و ئەگەر هەیە بەفەرمی لە خولی نایابی کوردستان بکشێتەوە.
ڕاهێنەری یانەکە (ڕەمزی ساڵح) و یاریدەدەرەکانی و هەروەها نۆ یاریزان کە خەڵکی شاری #کەرکووک#ن ڕیزی یانەکەیان جێهێشتووە، داوایان لە بەرپرسانی یانەکە کردووە تا ڕۆژی شەممە دۆخەکە دەبێ چارەسەر بکەن ئەگینا ئەوان بە فەرمی پەیوندیان بە یانەکە نامێنێت.
بۆ ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان #یانەی وەرزشی سەیدسادق# کە خاوەن هاندەرێکی زۆرە، تووشی گرفتی دارایی هاتووە و بەرپرسانی یانەکە دەڵێن مانگێکە لە سەر ئەرکی خۆمان تیپەکە بەڕێوەدەبەین و هیچ کەس و لایەنێک ئاوڕی لە ئێمە نەداوەتەوە.
[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 365 mal angesehen