بابەت: وەرزشی
تیپی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی هەندرێن# خاوەنی پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەکانی خولی نایابی کوردستان لە وەرزی ڕابردوو، بۆ وەرزی نوێی خولەکەش تیپەکە خۆی کۆکردۆتەوە و چەندین یاریزانی سەرخستووە بۆ ئەوەی تیپێکی بەهێز دروست بکەن، ئیدارەی یانەکەش پلانی تۆکمەیان داناوە بۆ ئەم مەبەستە بتوانن تیپێکی بەهێز دروست بکەن و ئەنجامەکانیان لە وەرزی ڕابردوو باشتر بێت، لەم بارەشەوە #دڵشاد مەعروف# ڕاهێنەری یانەی هەندرێن گوتی: (دەستمان بە ئامادەکارییەکانمان کردوە بە ئامانجی دەستپێکێکی نوێی لە وەرزی تازەی خولی نایابی کوردستان، ژمارەیەک یاریزانمان ڕۆیشتوونه و و چوار یاریزانی تازەشمان هێناوەتە ڕیزی یانەکەمان، جگە لەوەش ئەمساڵ پشتمان بە یاریزانانی لاوی تیپەکەمان بەستووە زیاتر لە حەوت یاریزانی تیپی لاوانمان سەرخستووە)، لەبارەی گرفتەکانیش دلشاد مەعروف گوتیشی هیچ کێشه و گرفتێکمان نییە و ئامانجی ئێمە بۆ وەرزی تازە بەردەوام بوونە بۆ ڕکابەری کردن لە سەر ئەنجامی شایستە و ململانێ کردن لەگەڵ سەرجەم یانەکانی خولەکە بە ئامانجی دەستەبەرکردنی ئەنجامی شایستە لەم وەرزە، ئیدارەی یانەکەشمان پشتگیری تەواوی تیپەکە دەکەن بۆ ئەوەی تیپێکی بەهێز دروست بکەین و لە وەرزی ڕابردوو بەهێزتر بێت. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,112 mal angesehen