لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، کارەکانی کۆنگرێسی ڕۆژنامەنووسانی وەرزشی جیهان دەستیپێکردو چەند ڕۆژنامەنووسێکی کوردیش له و کۆنگرێسە بەشدارن.
ساڵانە ڕێکخراوی ڕۆژنامەنووسانی وەرزشی جیهان کە بە AIPS ناسراوە و نزیکەی 200 وڵات ئەندامێتی تێدا هەیە، کۆنگرەی خۆیان دەبەستن و گەنگەشەی کاروچالاکییەکانیان پاڵپشتیکردنی ڕۆژنامەنووسانی وەرزشی جیهان دووپات دەکەنەوە.
ساڵی ڕابردوو بەهۆی کۆرۆنا ڤایرۆسەوە ئه و کۆنگرێسە بەڕێوەنەچوو، بەڵام ئەمساڵ 2022 لە ڕۆما کۆنگرێسەکە بەڕێوەدەچێت و چەند ڕۆژنامەنووسێکی وەرزشی کورد بە شێوەی تاک و هاوکات نوێنەری سەندیکای ڕۆژنامەنووسی وەرزشی کوردستانیش بەشداری تێدا دەکەن.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 895 mal angesehen