گوڵە بەهاری
گوڵه بەهاری، به یەکێک له گوڵە زۆر سەرنجڕاکێش و گەشەکانی دەشتی #بیتوێن# و (#ڕانيه#) دادەنرێت، له سەرەتای مانگی ڕێبەندان - شوبات سەردەردێنێ له زەوی و چرۆ دەکات، له مانگی نەورۆز- ئاداردا گەشەی تەواو دەکات بەهۆی تێر ئاويیەوە، له مانگی گوڵان - نیساندا گوڵەکانی خونچە دەکەن بەڵام ناکرێنەوە، له مانگی جۆزەردان - ئاياردا ورده ورده بە هۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرما، گوڵەکانی دەپشکوێن و خۆیان دەکەنەوە، ئەم گوڵه توانای هەیە تا هاوین له گوڵ گرتن بە ڕدەوام بێت، بۆيە توێژەران به بەشێک له گوڵی هاوينەشی ئەژمار دەکەن، لاسکی زۆر، خونچەی زۆر، گە ڵای کەم، لق و پۆپی زۆر، یە کێکن له نيشانەکانی ئەم گوڵه، توانای هەیە تا (90) سانتیمەتر به دەوری خۆيدا بڵاوبێتەوە، گوڵەکەی له پێنج پەر پێکهاتووە، ڕەنگی گوڵەکەی زەردێکی کراوەی زۆر جوان و گەشە، پەلکی گوڵەکە جۆرێک له بريسکەيی خۆی دەنوێنی ئەمیش بەهۆی چەوری پەلکەکانی، جۆرێک له مەتاتی پێوه دیارە، گوڵێکی خۆگرە لەبەردەم پلەی گەرمی و ڕەشەبا، ڕەگێکی ڕيشاڵی پەرش و بڵاوی هەیە و خۆی له زەوی گیر دەکات و حەز به خاکی نەرم دەکات، دێمیه، له قەراخ چەم و ئاو و گرد و لەسەر تەپۆلکه و ناو گەنم و جۆ و گوڵەبەڕۆژە دەبینرێت.
ئەم ڕەگەزە (600) جۆری هەیە و به جیهاندا بڵاوبونەوە، ئەمەش یەکێکە لەو جۆرانە، لەڕووی پزیشکيەوە گوڵەکەی وشک بکرێتەوه و ورد بکرێت و واڵابێژ بکرێت (لە هێڵەگ بدرێت) بە برینەوە بکرێت ساڕێژی دەکات.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 572 mal angesehen