بزنە ڕیشە، حاجیلە درۆزنە، بەیبونە درۆزنە، لوتەوانە، زڕەبێژان
بزنە ڕێشە، گوڵێکی دەگمەنی دەشتی #بیتوێن#-ە، له ناوچەی #سەرسيان# بەرەو #بنگرد# له پێدەشتی #چوارقورنه# بەرەو دەربەند، له بناری #کۆسرەت# دەڕوێ و دەبینرێ، ڕووەکێکی باڵابەرز و لاوازە، قەدێکی ڕوتەڵەی هەیە (بێ گەڵايە)، قەدەکەی توانای هەیە تا (1 مەتر) بەرز بێتەوە، کۆلی گەورە دەکات و فره لاسکە، گوڵێکی تۆپەڵ زەردی بێ پەلک دەگرێت، وەک بەیبونە خڕه وایە، بەڵام تۆپە گوڵەکەیان جیاوازه له شێوە و پێکهاتەدا (تەپلەی بە یبونە خڕه هێلکەيی هەڵکەوتوه، بەڵام بزنه ڕێشە تەپلەکەی پان و شێوه سینیه- پانە، دوای سوری تەواو خۆی خڕدەکاتەوە له شێوەی تۆپ یان کەلا).
سەرەتایی بەهار دەردەکەوێت و چرۆ دەکات، لەمانگی نەورۆز باڵا دەکات و لە مانگی گوڵان (ئايار و نيسان) قۆزاخەی گوڵە بێ پەلکەکانی دەکاتەوە، ناوچەی گەشەی له جیهاندا کەوتۆتە وڵاتانی قەوقازيا، پاکستان، ئێران، تورکيا، سوريا، کوردستان مەڵبەندی گەشەیەتی له باکور و باشوری وڵات، له ڕووی پزیشکيەوە، دەرمانی دژە هەوکردنی لێ دروست دەکرێت و کاریگەری زۆرە، له چارەسەری گژ و گیايی دا گوڵەکەی بە کاردێت وەک چا بۆ ئەو کەسانەی خەویيان نيه (بێ خەون - کەم خەون)، کۆئەندامی هەرس ئاسودە دەکات.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 450 mal angesehen